Accessibility links

ئەمین بەکر: ‌هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێڕاق چارەسەری قەیرانەکانی عێراق ناکات


ئەمین بەکر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت ئەگەر بە سیستمی کۆن هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ساڵی ئایندەدا ئەنجامبدرێت ، هەمان ساختەکاری دەکرێت، هەربۆیە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ئەو ساختەکاریانەی پێشوو، دەبێت تەواوی رێنماییەکان و میکانیزمی یاسای هەڵبژاردن گۆڕنکاریان تێدا بکرێن.

ڕۆژی 13 ی ئەم مانگە سیستانی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پیرۆزی نەجەف میوانداری نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین هینەس پلاسشائێرتی کرد پاش تێپەڕبوونی 10 مانگ بەسەر کۆبونەوەی پێشویاندا. لەو دیمانەیەدا ئایەتوڵا عەلی سیستانی پشتیوانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەخت کرد کە بڕیارە لە مانگی 6 ی 2021 ئەنجام بدرێت. ئەو گوتیشی پێویستە عێراقییەکان هانبدرێن تا بە شێوەیەکی "بەرفراوان" بەشداری بکەن، هاوکات هۆشداریشی دا سەرنەکەوتن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا یان ئەگەر بە شێوەیەکی ئازاد و ڕەوا نەبێت دەبێتە " هەڕەشە بۆ یەکڕیزی و داهاتووی گەلی عێراق." لەم بارەیەوە بەڕێز بەکر دەڵێت پێی وا نییە هەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەری کێشەکانی عێراق بکات و دەڵێت " پێم وایە دەرەنجامێکی ئەوتۆی نابێت بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردن خۆی لە خۆیدا پرۆسەیەکە کە بۆ دەرباز کردنی وڵاتە لە دۆخێکی چەقبەستوودا."

سەبارەت بەوەی کە سیستانی دژ بە دەستێوەردانی دەرەکییە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بەڕێز بەکر لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت " سیستانی مەبەستێکی عێراقییانەی هەیە پێی وایە دەبێت ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و هیچ وڵاتێک دەستوەرنەداتە کاروباری عێراقەوە، ئێران، ئەمەریکا، تورکیا و سعودییەکان و بە یەک چاو سەیری دەستوەردانی هەر یەکێک لەمانە دەکات." بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێی وا نییە سیستانی بتوانێت ڕێگری بکات لە هێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراقدا.

دەقی وتووێژەکەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ ئەمین بەکرد ئەندامی پێشوری پەرلەمانی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:57 0:00


XS
SM
MD
LG