Accessibility links

نازەنین عوسمان: پیاوسالاری لە کۆمەڵگەی کوردیدا لە روخسار و شێوازدا گۆڕاوە نەک لە ناوەڕۆکدا


نازەنین عوسمان مامۆستای لە بەشی سایکۆلۆژی لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت پیاوسالاری لە جەوهەردا لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەر وەک جاران ماوە و تەنها بە رۆاڵەتدا گۆڕاوە.

نازەنین عوسمان دەڵێت هەرچەندە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق خانمێکە و هەروەها وەزیرێکی خانمیش هەیە و کۆمەڵێک پەرلەمانتاری ژنان ، بەڵام هیچیان بۆ خانمان نەکردووە و ئەوان وەک پیاو رەفتاریان کردوە . کاتێک سەیری هەواڵەکان دەکەین دەبینین رۆژ نییە هەواڵی پێشێلکاری و توندوتیژی نەبیستین کە دەرهەق بە ژنان دەکرێن.

ناوبراو هۆکاری لاوازی کۆمەڵگەکانی مەدەنی و کزی داکۆکیکردنیان لە کچان و ژنان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەم رەوشە خراپەی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی وا دەگوزەرێ. ئەمە تەوەرەی ئەم گفتوگۆیەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ خاتوو نازەنین عوسمان مامۆستای بەشی سایکۆلۆژی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامیداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:17 0:00



XS
SM
MD
LG