دکتۆر جەبار قادر دەڵێت وڵاتانی قەوقاز بەگشتی گرنگییەکی تایبەتی هەبووە لە مێژووی 200 ساڵی رابردوودا بۆ روسیا. ئەم هەرێـمە بەلای روسیاوە زۆر زۆر گرنگ بووە ، هەروەها بەلای ئەوانەشی بەرامبەر روسیا بوون زۆر گرنگی هەبووە بەتایبەت لە مەسەلەی وزەدا و دەشڵێت لە ئێستاشدا ئەو هەرێمە بووەتە رێڕەوی وزە.
ناکۆکی و شەڕ لە نێوان هەردوو وڵاتی ئازەربیجان وئەرمینا ریشەیەکی مێژوویی هەیە و ناکۆکی و شەڕەکە بە یەکجاری کۆتایی نەهاتووە و ناوە ناوە بەرپادەبێتەوە. وا بۆ پتر لە هەشت ڕۆژە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئازەربیجان و ئەرمەنستان دەستیپێکردووە. هۆکاری ناکۆکیەکان و هاتنەسەرخەتی راستەوخۆی تورکیا وداکۆکیکردنی لە ئازەربیجان ، تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر، شارەزا لە کاروباری سیاسی تورکیا ورۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێی دەکات.