Accessibility links

دکتۆر جەعفەر حامیدی: کوشتنی زانای ئەتۆمی ئێران کاریگەری بەرچاوی لەسەر پرۆگرامی ناوکی تاران دەبێت


کوشتنی زانای پایەبەرزی بواری ئەتۆمی ئێران لە بۆسەیەکدا چەند رۆژێک لەمەوبەر لە نزیک تارانی پایتەخت ، دەسەڵاتادارانی ئێرانی زۆر توڕەکردوە و ئۆباڵی کوشتنەکەی دەخەنە ئەستۆی مۆسادی ئیسرائیل و موجاهیدینی خەڵق و هەڕەشەی تۆڵەسەدنەوە دەکەن.

ڕۆژئاواو ئیسرائیل پێیان وایە موحسین فەخریزادە ئەندازیاری بەرنامە ناوکییە نهێنییەکانی ئێران بوو. ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی بەڵێنی داوە کارەکانی فەخریزادە بەردەوام بن.

لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا جەعفەر حامیدی سیاسەتمەدار و بەرپرسی پێشووی سکرتارییەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت پێی وا نییە ئێران بتوانێت تۆلە بکاتەوە " ڕەنگە لە ڕێگای حزبوڵای لوبنانەوە یان لە ڕێگای حوسییەکانی یەمەنەوە چوار پێنج تەقە لە ناوەندە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعودیە بکات یان چوار پێنج تەقە لە سنوری ئیسرائیل بکات، بەڵام ئێران لەو توانایەدا نابینم کە بتوانێت موشەکێک ئاراستەی خاکی ئیسرائیل بکات."

سەبارەت بە بەمەستی ئێران لە پرۆگرامی ناوکییەکەی بەرێز حامدی دەڵێت" پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بۆ مەبەستی دابینکردنی کارەبا و خۆشگزەرانی نییە هاوشێوەی وڵاتانی دیکە، هەربۆیە پرۆگرامی ناوکی ئێران بووەتە نیگەرانی زۆربەی وڵاتانی جیهان".

دەقی وتووێژەکەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ جەعفەر حامیدی

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:22 0:00


XS
SM
MD
LG