چه‌ند رۆژێکه خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی شار‌و شارۆچکه‌کانی ئەو دەڤەرەی کە بە دەڤەری سه‌وز ناودێر دەکرێت. به‌هۆی توندوتیژی خۆپیشاندانه‌کان و به‌کارهێنانی فیشه‌کی زیندوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه، چه‌ند خۆپیشانده‌رێک کوژراو و بریندار بوون، جگه له برینداربوونی ئەندامی حزبە سیاسیەکان. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی باره‌گای پارته کوردییه‌کان له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتاێنراون.
خۆپیشاندانه‌کان به‌هۆکاری قه‌یرانی ئابوری و شکستی سیاسه‌تی هه‌رێمه‌که‌وه که‌وتووه‌ته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه نه‌یان توانیوه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن و دۆخێکی نه‌خوازراوی دروست کردووه، له‌م وتوێژه‌دا له‌گه‌ڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕ لە کاروباری سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت "ئەو سیاسەتەی کە دەسەڵاتداران و حوکمڕانانی هەرێم بە درێژایی سی ساڵی رابردوو لە هەموو جومگە و بوارەکانی بەڕیوەبردنی هەرێمەکە پیادەیان کردوە ، هەڵەبوون و ئێستاش گه‌یشتووه به بنبه‌ست".
ئه‌م کابینه‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم دروشمی چاکسازی به‌رز کردبۆوه، به بڕوای ئه‌م شیکه‌ره‌وه‌یه، هه‌رێمی کوردستان ناتوانن چاکسازی ریشه‌یی بکات و ده‌شڵێت "نهدهیهوێ و نه‌ده‌شتوانێت چاکسازی بکات، ئه‌وه‌ی تا ئێستا کردوویه‌تی پینه‌و په‌ڕۆ بووه نه‌وه‌کو چاکسازی، چونکه چاکسازی بنه‌ڕه‌تی جیاوازه له‌گه‌ڵ شێوازی حوکمڕانیان ."
دەقی وتووێژەکەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر