Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: هەوڵی دیموکراتەکان  بۆ ئەوەیە ترامپ لە ئایندەدا هیچ پۆستێک نەگرێتەوە دەست 


دیموکراتەکان لە هەردوو خانەی نوێنەران و سیناتی ئەمەریکا هەوڵی چڕووپڕی خۆیان خستۆتە گەڕ بەمەبەستی لێپێچینەوە و دادگایکردنی دانۆڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و تۆمەتباری دەکەن بە هاندانی لایەنگرانی بۆ یاخیبوون و هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرسی وڵات ئەوەی توندوو تیژی بەخۆیەوە بینی و پێنج قوربانی لێکەوتەوە . دیموکراتەکان دوای رووداوەکە دەستبەجێ هەوڵی لێپێچینەوەیان لە ترامپ هەر ئەو کاتە دا بۆ لادانی لە دەسەڵات ، بەڵام نەیانتوانی بەو دەستوبردە ئەو کارە بکەن. وا ئێستا دیموکارتەکان لە سایەی بەڕێوەبەرایەتی نوێی جۆو بایدندا ، هەوڵدەدەن ئەو کارەی پێشتر بۆ لێپێچێنەوە لە سەرۆکی ئەو کاتە دانۆڵد ترامپ نەیانتوانی بەئەنجامی بگەێنن ، ئێستا بیکەن.

دکتۆر کرمانج گوندی بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی زانکۆی تێنسی دەڵێت؛ خۆ ئەگەر رێگری لە دانۆڵد ترامپ لە ئایندەدا بکرێت کە نەتوانی خۆی بۆ هیچ پۆستێکی دەوڵەتی کاندید بکاتەوە ، ئەوە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئەمەریکا بەتایبەتیش بۆ کۆمارییەکان . دەشڵێت پارتی کۆمارییەکانی ئێستا ئەو حیزبە نییە کە خۆیان دەیان گوت و بەشێکی زۆری ئەمەریکاییەکان بڕوایان پێی هەبوو .

ئایا ئەگەر مەبەستەکە پێشتر و ئێستاش لێپێچینەوە بێت کە ئەو کاتە بەمەبستی لابردنی ترامپ بوو لە سەرۆکایەتی ، خۆ ئێستا ترامپ سەرۆک نییە . ئایا مەبەستی ئێستای دیموکراتەکان لەم هەوڵەیان بۆ چییە؟

دکتۆر کرمانج گوندی دەڵێت ئامانجی سەرەکی دیموکراتەکان لە لێپێچینەوە و دادگایی کردنی ترامپ بۆ رێگریکردنە لێی کە هەرگیز جارێکی دیکە نەتوانێت هیچ پۆستێک بگرێتەوە دەست یان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە .

دکتۆر گوندی دەڵێت "پارتی کۆماری پارتی لینکن و رەیگنە ،بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە سیاسەت و بە فەلسەفە و بە ئایدۆلۆژیای کۆماریەکانەوە هەیە ، دانۆڵد ترامپ لە دژی ئەوانە کاریکرد".

سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆمارییەکان بۆچی هەوڵی لادانی سەرۆک ترامپیان نەدا کە ئەیانزانی دژ بە فەلسەفە و رێبازەکانی پارتی کۆماری رەفتاری دەکرد، دکتۆر کرمانج گوندی دەڵێت "کۆمارییەکان ئێستاش لە ترامپ دەترسن نەک لەبەر ئەوەی کە ترامپە ، بەڵکو لەبەر ئەوەی پێگەیەکی بەهێزی جەماوەری لە نێو خەڵکدا هەیە".

دکتۆر کرمانج دەشڵێت "ترامپ هانی لایەنگرانیدا کە زەبر و تودوتیژی بەکاربهێنن و گوتی چونکە ئێوە بە رێگای ئاشتیانە وڵاتی خۆتان وەرناگرنەوە و هانی دان کە هەڵکوتنەسەر باڵەخانەی کۆنگرس."

ئەمە تەوەرەی ئەم گفتوگۆیەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی ؛ پرۆفیسۆر لە بەشی رێبەرایەتی پەروەردەیی لە زانکۆی تێنسی ستەیت تاوتوێی دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:16 0:00


XS
SM
MD
LG