بزوتنەوەی تالیبان لە ئەفغانستان بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونی بە ئامانجی دەستگرتن بەسەر ناوچەی نوێدا و هەرەسهێنان بە حکومەتی ئەفغانستان، دوا دەستگرتنی بەسەر چەند ناوچەیەک لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵات هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی پرۆسەی کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکایی لە وڵاتەکەدا.
چەکدارانی تالیبان لە زۆربەی ناوچەکانی ئەفغانستان بڵاوبوونەتەوە و هەروەها گەمارۆی چەندان شاری گەورەی ئەو وڵاتە دەدەن هاوشێوەی سەروەختی ساڵانی نەوەدەکان. لەگەڵ زیادبوونی سەرکەوتنە لەشکریەکانی تالیبان ، شیانی ئەوە لە گۆڕیدایە کە گروپی تالیبان لە ماوەی چەند مانگێکی کەم لە داهاتوودا سەرلەنوێ دەسەڵات بگرنەوە دەست .
لەلای خۆیەوە و لە بەرامبەر ئەو مەترسییەی تالیبان دەیخولقێنێت ، وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رۆژی سێ شەممەی رابردوو بڕیاری دامەزراندنی ئەوەی پێی دەڵێت "هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا"ی دا ، کە چوار هەزار جەنگاوەر لە خۆدەگرێت و بەڕیوەبردن و راهێنان پێکردنیان لەلایەن جەنەراڵانی خانەنشینەوە سەرپەرشتی دەکرێت و راهێنانیان پێدەکرێت. ئەم هێزەی کە پێکهێنراوە پێکەوە لەگەڵ سوپای ئەفغانی بەرەنگاری چەکدارانی تالییبان دەبنەوە .