Accessibility links

ئەڵمانیا: سێشەممەی داهاتوو ڕابەرانی گروپی حەوت کۆنفرانسێک ئەنجام دەدەن


ئەڵمانیا دەڵێت ڕابەرانی گروپی حەوت وڵاتانی پیشەسازی جیهان ڕۆژی سێشەممە بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆدەبنەوە و قەیرانی ئۆکرانیا بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.

لە ئێستادا ئەڵمانیا سەرۆکایەتی بەنۆبەی ئەو گروپە دەکات.

گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا گوتی ئەم گفتوگۆیانە وەکو ئامادەکارییەک دەبن بۆ گفتوگۆ ڕاستەوخۆکەی کە بڕیارە لە مانگی شەش بەڕێوەبچێت لە هەمانکاتیشدا " دەرفەتێک دەبێت بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتەکانی ئێستا بەتایبەتی بارودۆخی جیۆپۆلەتیک، لەگەڵ بۆچوونەکان لەسەر ئاڵۆزییەکانی سنووری ڕووسیا و ئۆکرانیا."

XS
SM
MD
LG