ڕۆژێک دوای ئەوەی زۆرێک لە ڕابەرانی وڵاتان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا گفتوگۆیان کرد، یاسادانەرانی ئەمەریکا سەرقاڵی بڕیاڕێکن کە بتوانن یارمەتی دیکەی لەشکری بۆ کیێڤ دابین بکەن، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی حکومەتی ئۆکرانیا بەردەوامە لە شەڕکردن بۆ مانەوەی لە سەروبەندی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان.
لەو بارەیەوە سیناتۆری کینتاکی ئەمەریکا "کریس مێرفی" لە بەرنامەی فۆکس نیویز سەندەی گوتی" کۆنگرس بەمزوانە دابینکردنی بوجەی تەنگەتاوی پەسەند دەکات و بڕی 10 ملیار دۆلار بۆ ئامێر و کەرەستەی بەرگری بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات."
جێی ئاماژەیە وێڕای پشتیوانی بەهێزی هەردوو پارتەکەی ئەمەریکا بە گشتی بۆ کیێڤ، هاوکات ئەندامانی کۆنگرسی ئەمەریکا خەریکی نەخشەڕێژیەکن بۆ داوایەکی دیکەی ئۆکرانیەکان کە ئەویش دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕینە بۆ ئاسمانی ئۆکرانیا کە بە مەبەستی ڕێگریکردنە لە هێرشە ئاسمانیەکانی ڕووسیا.
لەو بارەیەوە سیناتۆری کۆماری "مارکۆ روبیۆ" ڕای جیاوازی هەیە و دەڵێت دانانی ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی ئۆکرانیا واتای جەنگی سێهەمی جیهانی دەگەیەنێت، گوتیشی من پێموایە کە زۆر شت هەن ئێمە دەتوانین بیکەن بۆ ئەوەی ئۆکرانیا خۆی بپارێزێت، هەربۆیە دەبێت خەڵک تێبگات لەوەی کە دانانی ناوچەی دژە فڕین واتای چی دەگەیەنێت.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا