Accessibility links

لاڤرۆڤ: ڕووسیا دەخوازێت ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران خێرا دەستپێبکاتەوە 


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند مۆسکۆ دەخوازێت هەرچی زووترە ڕێککەوتنە ناوکەییەکەی ئێران دەستپێبکاتەوە. هاوکات گوتیشی چاوەڕوانی ئەوە دەکات واشنتن سزاکانی سەر تاران هەڵگربێت.

دەسەڵاتدارانی ئەوروپا هۆشدارییان داوە سەبارەت بە داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ مسۆگەرکردنی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا ڕەنگە ببێتە هۆی لەناوبردنی هەوڵەکانی بوژاندنەوی ئەوە ئەو رێککەوتنە ناوکییەی کە سزاکانی سەر تاران هەڵدەگرێت بەرامبەر بە سنووردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی.

هەر ڕۆژی سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیانلە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانای لە مۆسکۆ لەگەڵ هاوشانە ڕووسەکەی سەرگێ لاڤرۆڤدا گوتی هیچ شتێک ناتوانێت کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر وتووێژەکانی ڤییەنا " ڕاگرتنی وتووێژەکان دەشێت ڕێگەخۆشکەربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی هەموولایەک بۆ وابەستەبوونیان بە ڕێککەوتنە ناوکییەکە." ئەمیر عەبدوڵاهیان گوتیشی ئەو بانگهێشتی لاڤرۆڤی کردووە بەمزووانە سەردانی ئێران بکات.

XS
SM
MD
LG