لێکۆڵەرەوەکان لە چین ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند گەڕان و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە شوێنی پێکدادانی فرۆکەکە لە ناوچەیەکی شاخاویدا لە ڕێی تۆماری زانیارییەکانی فڕۆکە مەدەنییەکەوە کە ڕۆژی دووشەممە لە باشووری پارێزگای گوانشی لە باشوری وڵاتەکە کەوتە خوارەوە.
هاوکات بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی مەدەنی چین گوتیان لە کاتێکدا بەرگی دەرەوەی تۆمارگەی دەنگی فرۆکەکە لە یەکەم سندوقی ئەو دوو سندوقەی کە بە "سندوقی ڕەش" ی فرۆکەکە ناسراوە تێکچووبوو؛ بەڵام لە ڕۆژی چوارشەممەوە چاک کراوەتەوە و ناوەڕۆکەکانی نێو سندوقەکە لە دۆخێکی باشدان، لێکۆڵەران دەستیان بە پشکنینەکانیان کردووە.
تۆماری دەنگەکان پێکهاتووە لە تۆماری دەنگی دەستەی فرۆکەوانییەکە، هەروەها پەیوەندیەکانیان لەگەڵ دەستەی فرۆکەخانەکەدا. تۆمارگەکە داتای زانیاریەکان سەبارەت بە فڕین و گرفتەکانی فڕۆکەکە تۆماردەکات و دەیهێڵێتەوە کە بریتین لە خێرایی هەوا، بەرزایی، کاری سیستەم و ئاڕاستەکان.
فرۆکەی هێڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی چین MU5735 لە ناکاو ئاڕاستەکەی تێکچوو؛ خۆیدا بە شاخێکی دەرەوەی شاری وتشۆ. فرۆکەی جۆری بۆینگ 737-800 هەڵگری 132 سەرنشین و دەستەی فرۆکەوانیەکە بووە لە بینگیانگەوە بەرێکەوتبوو بۆ هەرێمی یونان لە شارە پیشەسازیەکەی گوانگشۆ.
تا ئێستا پارچەی فڕۆکەکە و پارچەی لاشەی مرۆڤ دۆزراونەتەوە، بەڵام هیچ کەسێک ڕزگاری نەبووە، هەرچەندە تا ئێستا بەرپرسان بە فەرمی کوژرانی هیچ کەسێکیان ڕانەگەیاندووە.
بەرپرسەکان دەڵێن گەڕان بە نێو تۆمارگەی داتای فڕینی فڕۆکەکە و پاشماوەی زیادەی تێکشکاوی فرۆکەکەدا دەریدەخەن کە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پەکی کەوتووە، ئەو چاڵە گەورەیەش کە دۆزراوەتەوە بەهۆی پێکدادانەکەوە بووە و پڕبوو لە ئاو و مەترسی داڕمانی زەویش لە بەرزەییەکانی ئەو شوێنەدا لە ئارادایە.
ڕووداوەکە وای لە چاینە ئیستێرن کرد کە تێکڕای گەشتی ئەو فڕۆکانەی بۆینگ 737-800 ڕاگرێت. ڕێکخەری فڕۆکەوانی مەدەنی چین پشکنینی سەلامەتی بۆ ماوەی دوو هەفتە بۆ سەرجەم ئەو پیشەسازیە ڕاگەیاندوە.
ڕووداوەکەی ڕۆژی دووشەممە خراپترین بوو بۆ کەرتی فڕۆکەوانی چین لە ساڵی 2010ەوە، کاتێک فڕۆکەیەکی سەرنشینی Embraer ی بەڕازیلی کە لەلایەن هێلی ئاسمانی Henan Airlines بەڕێوەدەچوو لە کاتی نیشتنەوەدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری یتشۆن کەوتە خوارەوە و 42 کەس لە کۆی 96 سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا