ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی ئاگاهیدەدات سەبارەت بە دەستهێنانی خۆراک لە ئۆکرانیا و دەڵێت هەتا دێت دەستکەوتنی خۆراک لەم وڵاتە سەختر دەبێت، لە کاتێکدا جەنگ بەردەوامە و خەڵکان ناچاردەکات بۆ دەستکەوتنی خۆراک پەنا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنە سەختەکان بەرن.
ئۆکرانیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 44 ملیۆن کەسە وا خەریکە خۆراکی تێدا نامێنێت.
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی مەزەندە دەکات لە %45 ی دانیشتوانی وڵاتەکە نیگەرانن لە بە دەستهێنانی خۆراک بە بڕی پێویست.
هاوکات ڕێکخراوەکە زنجیرەی گەیاندنی خۆراکی بۆ ئۆکرانیا بە پەککەوتن ناودێرکرد و مەزەندە دەکات کە یەک لە کۆی 5 کەس لە ئۆکرانیا لە ئێستادا پەیڕەوی ستراتیژیەکانی خۆڕاهێنان لەگەڵ بڕە خۆراکی کەمدا دەکەن.
هەروەها رێکخراوی یونیسێف دەڵێت زیاتر لە 4.3 ملیۆن منداڵ لە ئۆکرانیا لەو کاتەی ڕووسیا دەستی بە هێرشە داگیرکارییەکانی کردووە بۆ سەر ئۆکرانیا ئاوارەی نێوخۆی وڵات بوون.
هاوکات ئۆفیسی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ کە ژمارەی کوژرا و بریندارانی جەنگەکەی تۆمارکردووە دەڵێت، لە کۆی پتر لەو 1.080 کەسەی لە ئۆکرانیا کە زانراوە کوژراون بەلایکەم 78 یان منداڵن.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا