بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا کە ئەفغانستان دەبێتە قەیرانێکی لەبیرکراو ئەگەر تاڵیبان خوێندنگەکانی کچان نەکاتەوە.
ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییە لە هەفتەی ڕابردوو توڕەبوونی لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستکرد داوی ئەوەی پاش چەند کاتژمێرێک لە کردنەوەی قوتابخانەکانی ناوەندی کچان فەرمانی داخستنیانی دا. ئەوەش بۆ یەکەم جاربوو قوتابخانەکان بکرێنەوە لەوەتای تاڵیبان لە مانگی هەشتی ڕابردووەوە دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتەدەست.
ڕۆژی سێشەممە ئاکەم ستاینەر، سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)، هۆشداری دا دواخستنی زیاتری دەستپێکردنەوەی پۆلەکانی کچان نەک تەنها زیانی بە داهاتووی کچان گەیاند، بەڵکو مەترسی پشتگوێخستنی ئەفغانستانیش زیادتر دەکات.
لە کۆتایی گەشتە دوو ڕۆژییەکەیدا لە کابوڵ بە پەیامنێرانی گوت " بۆ ئێمە و بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمە ساتەوەختێکی گرنگە کە تیایدا جیهان دەیەوێت لە ئەفغانستان تێبگات." گوتیشی " بەڵام ڕێبەرایەتی ئەفغانستانیش پێویستە لەوە تێبگەن کە جیهان زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ڕوو لە قەیرانەکانی تر بکەن."
ستاینەر گوتیشی، ئەگەر هیچ "بەربەستێکی تەکنیکی" هەبووبێت لە دووبارە کردنەوەی قوتابخانەکاندا، نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە دەکات بە " ئەرکی سەرەکی" بۆ چارەسەرکردنیان. گوتیشی"بەڵام ئەگەر ئاماژە بە پێچەوانەیەکی بنچینەییتر لەسەر ئەم بنەمایە بکرێت، ئەوا بە ڕاستی پێم وایە قەیرانێک دروست دەبێت بەو شێوەیەی کە هەمو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتان لەسەری کۆکدەبن."
تاڵیبان هێشتا ئەوەی ڕوون نەکردووەتەوە کە چ شتێک بووە هۆی پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری کردنەوەی خوێندنگاکانی کچان، بەڵام سوهەیل شاهین گوتەبێژی تاڵیبان بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی گوت بەهۆی " کێشەی تەکنیکی" بووە کە دەبێت چارەسەر بکرێن.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مافی ژنانی کردووەتە مەرجێکی سەرەکی بۆ ئەوەی هەر هاوکاریەکی بیانی پێشکەشی ئەفغانستان بکرێت و دان بە حکومەتی تاڵیباندا بهێنرێت.