Accessibility links

ئیبراهیم ڕەئیسی: ئێران وەڵامێکی بەهێز دەداتەوە بەرامبەر هەر هەڵەیەکی ئەمەریکا یان هاوپەیمانەکانی 


ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند "کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر هەڵەیەک کە لە لایەن واشنتن یان هاوپەیمانەکانیەوە ئەنجام بدرێت وەڵامێکی توندی دەبێت و پەشیمان دەبنەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یایر لاپید ڕۆژی پێنجشەممە بەڵێنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد بۆ ڕەتکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئێران، ئەمەش یەکگرتووی لەلایەن ئەو هاوپەیمانانەوە نیشان دەدات کە لەمێژە لە ئاستی دیپلۆماسیدا لەگەڵ تاران دا ناکۆکن.

ڕەئیسی لەمیانی وتارێکدا وتیشی "گەلی مەزنی ئێران هیچ نائاسایشی و قەیرانێک لە ناوچەکەدا قبوڵ ناکات و پێویستە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بزانن کە هەر هەڵەیەک وا دەکات ئێران بە وەڵامێکی توند بەرەوڕوو ببێتەوە و پەشیمان دەبنەوە."


واشنتۆن و ئیسرائیل لە مێژە نیگەرانی خۆیان لە توانا ئەتۆمیەکانی ئێران دەربڕیوە. ئێران پێداگری دەکات کە هەرگیز هیچ خواستێکی نەبووە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG