Accessibility links

چاودێرێکی سەربازی: داعش هێزی زۆری لە سوریاوە هێناوەتە عێراق


بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، داعش هێزێکی زۆری لە سوریاوە هێناوەتە عێراق، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە داعش پلانی قۆستنەوەی ئاڵۆزیە سیاسییەکانی عێراقی هەیە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک، دەڵێت"داعش هێزەکانی بۆ مەفرەزەی پێنج کەسی و حەوت کەسی دابەشکردووە، هێزی زیاتریان پێگەیشتووە و بە پارێزگا سونە نیشینەکاندا بڵاویان کردوونەتەوە، ئاڵوگۆڕیان لە بەرپرسەکانیان کردووە، چاوەڕێی دۆخی سیاسی عێراق و ئاڵۆزبوونی دۆخەکەن."

چاوەڕوان دەکرێت دوای 20ی ئەم مانگە، جارێکی تر کێشمەکێشی نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەست پێ بکاتەوە، عەمید سەرحەد دەڵێت"گەر دۆخی عێراق ئاڵۆز ببێت، ڕەنگە داعش پەلاماری هەندێک شوێن بدەن بۆ گرتن."

عەمید سەرحەد قادر جەختیکردەوە"داعش پێیوایە دۆخی عێراق ئاڵۆز دەبێت، ئەوان ئامادەکاری بۆ ئاڵۆزبوونی دۆخەکە و پەلاماردانی هەندێک ناوچەکە دەکەن."

لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک، گوتی"داعش هێزێکی زۆری بە شێوەی مەفرەزەی بچوک لە سوریاوە هێناوەتە عێراق، بەرپرسەکانیان گۆڕیووە، بەشێوەیەکی تۆکمەتر گەڕاونەتەوە بۆ گۆڕەپانەکە."

بەرپرسێکی هەرێمی کوردستانیش لە میانی بەشداربوونی لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، گەر حکومەتی عێراق پێک نەهێنرێ، داعش پلانی هێرشی بۆ سەنگەرەکانی سوپای عێراق و تەنانەت پێشمەرگەش هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:22 0:00

XS
SM
MD
LG