گروپێکی مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ هێزە ئاسایشییەکانی ئێران لە دوو شاری کوردستانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
گرووپی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند "هێزە ئاسایشییەکانی ئێران لە شارەکانی سنە و سەقز تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە کە پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناوە."
ههروهها له ههژماری تویتهری تاڤسیر1500 كه زۆر هەزاران فۆڵەوەری هەیە، باس له تهقهكردن له خۆپیشاندهران دەکەن له دوو شارهكهی باكووری ڕۆژئاوای ئێران کە كوردستانی ئێرانە.
گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر لە 150 کەس لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە کوژراون و سەدان کەس برینداربوون و هەزاران کەسیش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیرکراون.
پاش گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستبەسەرکرا بوو، خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئێران بەدوای خۆیدا هێنا بە قوم و تارانیشەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز