Accessibility links

چاوەڕوان دەکرێت گەڕی دووهەمی هەڵبژاردن لە جۆرجیا زۆرینەی سیناتی ئەمەریکا دیاری بکات


ڕەنگە جارێکی دیکە چەند هەفتەیەک پاش ڕۆژی هەڵبژاردن کۆنترۆڵی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا لە جۆرجیا یەکلایی بکرێتەوە، لە کاتێکدا بەهۆی ئەوەی دەنگەکانی ڕافایل وارناکی دیموکراتەکان و هەرشەڵ واکەری کۆماری ئەوەندە لێک نزیکن بۆی هەیە بەرەو گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنیان ببات لە شەشی مانگی 12.

بە پێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئێستا نزیکەی %99 ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، وارناک بە ئاستەم لە پێش واکەری یاری زانی پێشووی فوتباڵە کە لەلایەن سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپەوە پشتیوانی دەکرێت. بەڵام وارناک هێشتا نەگەیشتووە بە %50 دەنگەکان کە پێوسیتە بۆ دووبارە نەکردنەوەی هەڵبژاردن.

کاندیدی سێهەم لەو ویلایەتەدا چەیس ئالڤەری سەربەخۆیە کە توانیویەتی %2ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. وارناک، قەشە لە کلێسای باپتیستی ئیبنیزەر ئە کڵێسایەی ئەتڵانتا کە لەلایەن مارن لوتەر کینگ جونیەری ڕێبەری مافە مەدەنییەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرا، لە ساڵی 2021یشدا لە خولی دووهەمی هەڵبژاردندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەم کورسیە یەکێک بوو لەو دوو کورسییەی کە پێشتر هی کۆمارییەکان بوو و کاتێک دیموکراتەکان تیایدا بردیانەوە بوون بەهۆی ئەوەی دیموکراتەکان لەو ئەنجومەندا ببن بە زۆرینە.

XS
SM
MD
LG