Accessibility links

ئەمەریکا هێرشەکەی کەرکوک شەرمەزار دەکات


گەڕاندنەوەی تەرمی یەکێک لە قوربانیانی هێرشەکەی ڕۆژی 18 ی دوازدەی 2022ی نزیک کەرکوک بۆ نەجەف.
گەڕاندنەوەی تەرمی یەکێک لە قوربانیانی هێرشەکەی ڕۆژی 18 ی دوازدەی 2022ی نزیک کەرکوک بۆ نەجەف.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممەی نزیک شاری کەرکوک شەرمەزار دەکات کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ئەفسەرێک و هەشت پۆلیس.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕۆژی دووشەممە ڕۆژێک پاش هێرشەکە لە تویتێکدا ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند " ئەمەریکا هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ لە نزیک کەرکوک شەرمەزار دەکات کە تیایدا بە لانیکەم 9 ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی کوژران. ئێمە پابەندین بە پاڵپشتی بەردەواممان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە شکستی هەمیشەیی داعش، بۆ ئەوەی چیتر مەترسی دروست نەکات."

سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە، لە نزیک گوندی سەفرەی سەر بە ناحیەی ڕیازی باشوری کەرکوک، بۆمبێک بە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە، پاش تەقینەوەکە داعش هێرشی کردە سەر هێزەکەی پۆلیس شەڕو پێکدادان ڕوویدا، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و 8 پۆلیس گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG