گەنجانی هەڵەبجە خۆیان فێری پیشەی جیاواز دەکەن
ژمارەیەک لە گەنجانی هەڵەبجە دوای بێ ئومێدبوونیان لە هەلی دامەزراندن لەلایەن حکومەتەوە، لە ڕێگەی حەزو خولیاکانی خۆیان بۆ ئەو پیشانەی کە خولیان هەیە بۆی، بە پشت بەستن بە بەڕێوبەرایەتیەکانی ڕاهێنان و پیشە و خولی ڕێکخراوە بیانیەکان فێری پیشەی نوێ بوون، ئێستا لە بازاڕی هەڵەبجە خاوەن دووکان و کاری خۆیانن