ماوەیەکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، حکومەتی عێراقیش چەندین هەنگاوی ناوە بۆ ڕێگری‌کردن لە نزمبونەوەی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکایی.
ڕۆژی دووشەممە 23 ی مانگی یەک، هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراق و بانکی بازرگانی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لە پۆستەکانیانیان لادران. لە پاش ئەو بڕیارە ئەگەرچی نرخی سەد دۆلاری ئەمەریکایی چەند هەزار دینارێک هاتەخوارەوە، بەڵام بە بڕوای ئەندامێکی لیژنەی کاروباری ئابوری و دارایی لە پەرلەمانی عێراق، حکومەتی عێراق نواتانێت بێ پەیڕەوکردنی چوار هەنگاو نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە نرخی پێشتر کە (١٤٧،٠٠٠) دینارە.
د. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "هەتا عێراق چوار هەنگاو جێ بەجێ نەکات نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە پێشتر ، پێش هەموو شت سیستمی سویفت (منصه‌ی ئه‌لکترۆنی) ده‌بێت جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە، خودی خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌تا پابه‌ند نه‌بن به سیسته‌می سویفت مه‌حاڵه دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشووتری خۆی، چونکه ده‌بێت ئه‌مه‌ریکیه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌موو چوون و هاتنی دۆلارێک بکه‌ن."
سویفت (SWIFT)کورتکراوەی کۆمەڵگەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکەکانە لە سەرانسەری جیهاندا. بە ڕێگەی ئەم سیستمە دەستبەجێ و بە ڕاست و دروستی و بە شێوەیەکی زۆر پارێزراو زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
بەرپرسانی عێراقی و پەرلەمانتان باس لە بردنە دەرەوەی بە قاچاغی دۆلار لە عێراقەوە دەکەن کە ئەمەش بۆتە هۆی کۆت و بەند خستنەسەر داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بە دۆلار لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە.
بە بڕوای د. جەمال کۆچەر ڕێگری‌کردن لە بە قاچاغ بردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی تر کە پێویستە عێراق بینێت بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار "خاڵێکی تر کە پێویستە عێراق جێ بەجێی بکات ڕێگریکردنە لە بەقاچاغ بردنی دۆلار بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆژانه 50-75 ملیۆن دۆلار به قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن. "
دەقی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەمال کۆچەر
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: له‌دوای بڕیاری گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران محمد شیاع سودانیه‌وه، نرخی دۆلار گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات، ئایا هه‌تا چه‌ند ئه‌م پلانه‌ی سودانی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار؟
د. جەمال کۆچەر: بێگومان ئه‌و بڕیاره یه‌کێکه له‌و بڕیارانه‌ی که په‌یوه‌ندیداره به به‌شێک له چاره‌سه‌ر نه‌ک هه‌موو چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته، چونکه ئه‌م بابه‌ته چوار ڕه‌هه‌ندی هه‌یه ده‌بێت حکومه‌تی سودانی له‌هه‌ر چوار لایه‌وه ئیش بکات هه‌تا بتوانێت له‌م قه‌یرانه ده‌ربچێت.
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که سیستمێکی دارایی جیهانی هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێی بکات (سویفت) (منصه‌ی ئه‌لکترۆنی)، ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێ بکات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە. سویفت ئه‌وه‌یه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک مامه‌ڵه به دۆلار بکات یان به یۆرۆ بکات به‌تایبه‌تی به دۆلار ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک یان دانوستاندنێک به‌و پارانه ده‌بێت بزانن له‌کوێ هاتووه و بۆ کوێ ده‌چێت و بۆ چییه و به‌رامبه‌ر چییه؟ ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی یه‌که‌مه ده‌بێت حکومه‌تی عێراقی پابه‌ند بێت به‌م بابه‌ته 1-1-2023 کاتی ده‌ستپێکردنه بۆ پابه‌ندبوون نه‌ک بۆ ئاگاداربوون چونکه پێش دووساڵ ئاگادارکراون و ڕاهێنانی به کارمه‌ندانی بانکه‌کان کردووه که له 1-1-2023 به‌م سیته‌مه ئیش ده‌که‌ن.
ڕه‌هه‌ندی دووهەم ئه‌وه‌یه ته‌ریب- قاچاخچێتی دۆلاری کاش بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆژانه 50-75 ملیۆن دۆلار به‌قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن.
ڕه‌هه‌ندی سێهەم بابه‌تی ڕاوه‌ستاندنی هه‌موو حه‌واڵاتی ده‌ره‌وه بێجگه له حه‌واڵاتی فه‌رمی نه‌بێت. یه‌کێک له قسه‌کانی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی ئه‌وه بوو وتی ئێمه دۆلارمان زۆره، به‌ڵام ئێستا بانکه‌کانی به‌شدار له مه‌زادی دراو نایه‌ن دۆلار ببه‌ن چونکه هه‌موویان ئاراسته‌کراوی هه‌ندی حزبی گه‌نده‌ڵن له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی نه‌ک بۆ ئیشێکی پرۆفیشناڵی بانکی ئیتر ئێستا هه‌موویان بایکۆتیان کردووه و که‌س نایه‌ت پاره ببات.
ڕه‌هه‌ندی چواره‌می ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه ئه‌ڵقه‌یه‌کی ونبوو هه‌یه له‌ناو بازرگان که حه‌واڵات بۆ ئه‌وان له نێوان حکومه‌تدا واته هه‌موو ئیشی پێش ئێستا نایاسایی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر هه‌بووه ئه‌وه بوو هه‌ندێک له بانکه‌کان له‌جیاتی بازرگان ئه‌وان پسووڵه‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد ئێتر ڕۆڵی بازرگانیان ده‌بینی.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا حکومه‌تی عێراق ده‌توانێت ئه‌م چوار خاڵه جێبه‌جێ بکات؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت زۆر ئاسانه، به‌ڵام کێشه‌ی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه ئێستا حکومه‌ت شتێکه و سه‌رکردایه‌تی سیاسیش شتێکی تره، له هه‌موو دنیادا حزب ده‌ستێوه‌ردان له حکومه‌ت ناکات.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا ئه‌گه‌ر هه‌موو خاڵه‌کان جێبه‌جێ نه‌کران ته‌نها بۆنموونه دوو خاڵ جێبه‌جێ کرا، دۆلار نرخه‌که‌ی به‌رزده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: خاڵی یه‌که‌م زۆر گرنگه که پابه‌ندبن به به‌رنامه‌ی سویفت ئه‌وه‌ی سیسته‌می دارایی جیهانی ئێستا له‌سه‌ر ده‌ڕوات عێراق بڕیاریدا که پابه‌ند بێت، به‌ڵام ئه‌و پابه‌ندبوونه ئاسان نییه، چونکه هه‌ندێک حزبی گه‌نده‌ڵ هه‌ن له‌عێراق هاوسۆزیان نییه بۆ خاک و نیشتیمانی خۆیان.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا تا چه‌ند ئه‌وه دروسته که ده‌وترێت بڕێکی زۆر له دۆلار له‌دوای 2003 وه چۆته ئێران به‌تایبه‌ت ئێران به‌کاریده‌هێنێت بۆ دژایەتی گەمارۆکانی ئه‌مه‌ریکا لەبەرامبەر وڵاتەکەی؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: پێش ئێستا دۆلارێکی زۆر ڕفێنراوه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌تایبه‌تی بۆ ئێران، بۆچی ئێستا ده‌ستیپێکردووه چونکه یه‌کێک له‌خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ڕای من ئێران چووته پاڵ ڕووسیا له‌دژی شه‌ڕی ئۆکرانیا ئه‌مه بووەته لێدانێکی گه‌وره که ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ملیارات دۆلاریان خه‌رج کردووه بۆ خۆڕاگرتنی ئۆکرانیا و به‌ره‌وپێشوونی شه‌ڕه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆکرانیا، دوای ئه‌وه‌ی درۆنی ئێرانی گه‌یشتووه به ڕووسه‌کان باڵانسه‌که هه‌مووی گۆڕاوه ئێستا ڕووسیا پێشڕه‌وی ده‌کات و ئۆکرانیا پاشه‌کشه ده‌کات ئیتر ئه‌مه بۆته خاڵی وه‌رگێڕاو له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی سیاسی ئه‌م بابه‌ته‌یه.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخی پێشووی 147 هه‌زار وه‌کو ده‌وترێت؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌تا پابه‌ند نه‌بن به سیسته‌می سویفت مه‌حاڵه دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشووتری خۆی ،چونکه ده‌بێت ئه‌مه‌ریکیه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌موو چوون و هاتنی دۆلارێک بکه‌ن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: له‌دوای گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی نرخی دۆلار چه‌ند هه‌زارێک لە دیناری عێراقی دابه‌زی، ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: به‌شێک له به‌رزبوونه‌وه هه‌مووی پێویستی به دۆلار نییه، به‌شێک له‌وه (مضاربه) یه به‌شێک له‌وه بۆچوونی خه‌ڵکه که دینار هیچ به‌های نه‌مێنێت هه‌ندێک ده‌ڵێن به‌رزده‌بێته‌وه هه‌تا 200 هه‌زار و هه‌ندێک ده‌ڵێن وه‌کو لوبنانی لێدێت هه‌رچه‌ند ئه‌مانه دوورن، به‌ڵام کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌رونی خه‌ڵک.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا دۆخه‌که وایلێدێت پاره‌ی عێراقی وه‌کو دراوی ئێرانی یاخود لوبنانی و سوری لێبێت به‌ڕای به‌ڕێزتان؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: نه‌خێر به‌هیچ شێوازێک، چونکه ئابوری عێراق جیاوازه له ئابوری ئه‌وان و داهاتی عێراق جیاوازه له‌داهاتی ئه‌وان، هه‌موو شتێک جیاوازه به‌هیچ جۆرێک عێراق وایلێنایهت، ئێستا عێراق ئه‌گه‌ر هیچ داهاتێکی نه‌بێت ده‌توانێت هه‌تا ساڵێکی تر به‌بێ داهات ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بکات.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (صباح) ی عێراقی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق دێته په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئایا نرخی دۆلار به چه‌ند دیاریکراوه؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: وه‌زاره‌تی دارایی دۆلار به 1450 به بانکی ناوه‌ندی ده‌دات بانکی ناوه‌ندیش به 1460 له مه‌زادی دراو دهیفرۆشێت به بانکه‌کانی تر ئه‌وانیش وه‌کو قازانجی خۆیان (5-7) ژماره داده‌نێن واته 1467-1470، به‌ڵام له‌بازاڕ به‌گوێره‌ی هه‌بوون و نه‌بوون و خواستی دۆلار ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌تی ده‌وروبه‌ر دایده‌نێت، به‌دواچوونی بانکی تر له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی ئه‌مانه هه‌مووی هۆکارن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: به‌ڕای تۆ ئێران ده‌هێڵێت نرخی دینار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشووتری خۆی؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: کێشه‌ی ئێران ئه‌وه نییه، به‌ڵکو کێشه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه دۆلاری وه‌کو جاران به‌ئاسانی ده‌ست بکه‌وێت هه‌وڵیش ده‌دات دۆلاری عێراق ببات بۆخۆی نه‌ک خۆی به ته‌نها، به‌ڵکو له‌ڕێگه حزبه‌کان و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی که نزیکی ئێرانن به‌وه ناسراون سێبه‌ری ئه‌و له عێراق ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که دژایه‌تی ئه‌م حکومه‌ته ده‌کرێت که حکومه‌تێکی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) یه واناسراوه یان هه‌مووی ده‌ڕووخێت و یان ده‌مێنێت له‌وانه‌یه ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانکاریه‌ک له ئێران یان له ئه‌مه‌ریکا یاخود له دۆخی نێوده‌وڵه‌تی ببێت ئه‌گه‌ر گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌م حکومه‌ته ده‌ڕوخێنن ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن ئه‌وکاته ئه‌وانیش فشاری زۆر ناکه‌ن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: هەندێک خه‌ڵک پێیان وایه دۆلار سه‌ری حکومه‌تی سودانی ده‌خوات ڕای تۆ چییه له‌وباره‌یه‌وه؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: من له‌و باوه‌ڕه‌دام حکومه‌تی سودانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ سودانی ئه‌م حکومه‌ته‌یان پێکهێناوه مه‌ترسی ئه‌م شته باش ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه من له‌و باوه‌ڕه‌دام شاندێک ده‌نێرن بۆ ئه‌مه‌ریکا دانوستان بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کیان پێبدات هه‌تا بۆنموونه 1-6 هه‌تا خۆیان تۆزێک ڕێکبخه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بۆ ئه‌وه نییه، به‌ڵکو بۆ دزینی ئه‌و بودجه‌یه ئینجا ناچار ده‌بن سیسته‌مه‌که جێبه‌جێ بکه‌ن، چونکه ئه‌که‌ر ئه‌م حکومه‌ته بڕوخێت به کۆتایی خۆیان ده‌زانن له‌به‌رئه‌وه من له‌و باوه‌ڕه‌دام پابه‌ند ده‌بن به هه‌موو شتێک بۆئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌یان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌یان له‌ده‌ست چوو جارێکی تر بۆیان ناگه‌ڕێته‌وه.