ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لە تورکیا دەگاتە زیاتر لە 18 هەزار و 300 کەس
دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا AFAD دەڵێت لە پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە هەتا ئەمڕۆ هەینی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان گەیشتووەتە 18 هەزار و 342 کەس لە تورکیا.
هەروەها 74 هەزارو 242 کەسیس بریندار بوون.
هەروەها دەشڵێت لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی کە گوڕەکەی 7.7 بوو هەتا ئێستا بە گشتی هەزار و 509 بوومەلەرزەی تر لە ناوچەکەی داوە.
پێشتریش ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە سوریا گەیشتووەتە نزیکەی 4 هەزار کەس.
ڕاوانگەکە دەڵێت 1678کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمدا گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەی لە حەلەب و لازقییەن.
بەمەش کۆی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە هەردوو تورکیا و سوریا گەیشتووەتە 22 هەزار و 342 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا : ئەمەریکا کارێکی زۆر دەکات بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماوی تورکیا و سوریا
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە وتی ئەو بومەلەرزەیەی بەهێزەی لە تورکیای دا، یەکێکە لە بەهێزترین بومەلەرزەکانی لە ماوەی سەدەیەکدا ڕووی دابێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کارێکی زۆر دەکات بۆ پشتیوانی لە خەڵکی لێقەوماوی تورکیا و سوریا. هەروەها ئەمەریکا 200 کەسی ناردووە لەگەڵ زیاتر لە 8 تۆن ئامێر و کەلوپەل و سەگی جۆریK9 بۆ یارمەتیدان لە هەوڵە فریاگوزارییەکان.
ئەندامێکی پەرلەمانی هەدەپە باس لە کەموکورییەکانی حکومەت دەکات بۆ هاوکاریکردنی قوربانیانی بوومەلەرزەکە
کەمال بولبول ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە نوێنەری ئەنتالیا هەر لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزە کوشندەکەی تورکیاوە گەیشتووتە سەمسور.
باس لەوە دەکات کە سێهەم ڕۆژی کارەساتەکەیەو هێشتا هاوکارییەکانی دەوڵەت نەگەیشتوون.
دەشڵێت ئەمڕۆ (ڕۆژی پێنجشەممە) هاوکارییەکی زۆر لە ڕووی خۆارک و جلوبەرگ و جێگەوبانەوە هات بەڵام هاوکاری گەل بووە نەک دوڵەت.
بولبول دەشڵێت سێ ڕۆژ دەرباز بوو یەک نوێنەری حکومەتمان لێرە نەبینی "نە پارێزگار و نە سەرۆکی شارەوانی کەس نەهاتووە."
بولبول دەشڵێت ڕاستە لە کەناڵەکانەوە دەگوترێت لە سەنسور سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە ئەمەر ڕاست نییە "لێرە هەزاران گیانیان لەدەستداوە."
لە کاتێکدا بەشێک لە هاووڵاتیە کوردەکان باس لە جیاوازیی کردنی حکومەت دەکەن لە ڕووی هاوکارییەکانەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، بەڵام سەرۆکی تورکیا لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە دانی بە کەموکورتییەکاندا نابوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی پێنجشەممەدا جەختی کردەوە لەوەی لە پێشکەشکردنی یارمەەتی و فریاگوزارییەکاندا هیچ جیاوازیەک ناکەن.
فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆکی تورکیا شەوی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند 17 هەزار و 674 کەس لە ئاکامی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 72 هەزار و 879 کەسیش برینداربوون.
و هەروەها دەشڵێت لە پاش بوومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە تا ئێستا 1330 بوومەلەرزەی تر ڕوودیاوە.
پێشتریش ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە سوریا گەیشتووەتە نزیکەی 4 هەزار کەس.
ڕاوانگەکە دەڵێت 1678کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمدا گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەی لە حەلەب و لازقییەن.
بەمەش کۆی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە هەردوو تورکیا و سوریا گەیشتووەتە 21 هەزار و 674 کەس.
.