سکرتێری گشتیی ناتۆ یەن ستۆڵتنبێرگ، ڕایگەیاند لە سەردانی داهاتوویدا بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی لە دوای بوومەلەرزەکان، فشار لە تورکیا دەکات تا هەوڵەکانی سوید و فینلاند بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ پەسەند بکات.
بڕیارە ستۆڵتنبێرگ ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی ئانکەرە باکات و لەوێوە بڕوات بۆ ئەوە ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردووەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
هاوتاکانی تورکیا لە ناتۆدا داوایان لە ئانکەرە کردووە کە واژۆ لەسەر داواکارییەکەی سوید و فینلاند بۆ بوون بە ئەندام لەو هاوپەیمانتێتییە بکات.
پێویستە پەرلەمانی هەر 30 وڵاتی ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە سەربازییەدا بە شێوەیەکی فەرمی داواکەی فینلاند و سوید پەسەند بکەن بەر لەوەی بتوانن بە فەرمی ببن بە ئەندام لە ناتۆدا.
تورکیا و هەنگاریا تەنها دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆن کە ئەم داواکارییەیان پەسەند نەکردووە.
ئانکەرە پێشنیاری کردووە کە دەتوانێت ئەندامێتی فینلاندا پەسەند بکات بەبێ سویدی دراوسێی.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپەکە لە گۆڕەپانی تورکیادایە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەو پێشەوە بچێت.
ستۆڵتنبێرگ وتی " دەکەوێتە سەر تورکیا تورکیا بڕیار بدات کە ئایا هەردووکیان پەسەند دەکەن یان نا و منیش پێشنیاری ئەوەم کردووە."
گوتیشی "ڕیزبەندیکردنەکە گرنگ نییە، گرنگترین شت ئەوەیە کە هەردوو وڵاتی فینلاند و سوید و بەم زووانە ببنە ئەندامی هاوپەیمانییەکە و منیش هەوڵی بۆ دەدەم."
پاش لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ناو ئۆکرانیا سوید و فینلاند هەردوو وڵاتی باکوری ئەوروپا کە سنوری ئاوییان لەگەڵ ڕووسیادا هەیە لە مانگی پێنجی ساڵی 2022 بڕیاریان دا دەستبەرداری بێلایەنی سەربازی بن و ببن بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ.
تورکیا نیگەنە لەوەی سوید ڕەتی کردەوە دەیان کەسی کە ئانکەرە دەڵێت پەیوەندییان بە پەکەکە و هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016 هەیە، ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.
لە مانگی ڕابرووش ئانکەرە بە توڕەییەوە کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە بڕیارێکی پۆلیسی ستۆکۆلم بۆ ڕێگەدان بە خۆپیشاندانێک کە تیایدا توندڕەوێکی ڕاستڕەو قورئانی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم سووتاند.
لەگەڵ ئەمانشدا دیپلۆماتکارانی ناتۆ هێشتا هیوادارن کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەگەر سەکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنجدا مسۆگەر بکات داواکەی ئەو دوو وڵاتە پەسەند بکات.