بە پێی سەرچاوەکانی دەنگی ئەمەریکا لەم ڕۆژانەی دواییدا له سێ لایه‌نی جیاوازه‌وە هه‌وڵی له‌یه‌کتر نزیککردنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوانیان دراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکومی ئاگادار لە هەرێمی کوردستان، هەریەک لە نوێنه‌ری سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه له عێراق جنین پلاسخارت و سه‌رۆکی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە و پێشبینی ڕه‌واندنه‌وه‌ی بارگرژییه‌کان ده‌کرێت به‌و پێیه‌ی به‌رپرسانی یەکێتی و پارتی نه‌رمییان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان نواندووه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ نزیککردنەوەی ئەو دوو حزبە "تا پێکه‌وه خزمه‌تی ئه‌م وڵاته بکه‌ین."
سه‌رۆکی هه‌رێم،وتیشی، "دڵنیام یه‌کێتی و پارتی ده‌توانن ڕێگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان. پێموانییه کێشه‌کان زۆر گه‌وره بن."
سەرچاوە حکومییەکەی هەرێم کە ناوی لای دەنگی ئەمەریکا پارێزراوە ئاماژەی بە سەرکەوتنی هەوڵەکان کرد و ڕایگەیاند، "به‌رپرسانی هه‌ردوولا ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه له‌سه‌ر هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیش. به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌کراوه."
لاى خۆیه‌وه سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پشتڕاستی ئەو هەوڵانەی کردەوە و ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیری عێراق ڕێککەوتنی یەکێتی وپارتی لە بەرژەوەندی خۆی دەبینێت.
سه‌عدی پیره ڕایگەیاند، "ئێمه و پارتی ناتوانین ببینه یه‌ک حزب، دوو حزبی رکابه‌ری یه‌کترین و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام جیاوازیه‌کانمان له‌چوارچێوه‌ی مونافه‌سه‌دا بێت نه‌ک دابڕان و بایکۆتکردنی یه‌کتری."
هەروەها وتی، "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش پێیوابوو رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی خزمه‌تی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و له‌به‌غدا، چونکه سه‌قامگیری و هێمنی گرنگه."
له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌ته‌واوه‌تی تێکچووه له‌و کاته‌وه‌ی که پارتی هه‌ندێک پله‌داری ئه‌منی یه‌کێتی به کوشتنی عه‌قیدێکی دژه تیرۆر له هه‌ولێر تۆمه‌تبار کرد. یه‌کێتیش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ پارتی درێژکرد گوایه ئابڵوقه‌ی خستووه‌ته سه‌ر سلێمانی.
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی گه‌یشته ئاستێک کە تیمی یه‌کێتی به‌سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ساڵی ڕابردوو بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کردوو و تائێستاش نەگەڕاوەتەوە.
سالار مه‌حمود کە چاودێرێکی سیاسیە پێیوایه لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن مەترسی بکەوێتە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان. ئەو دەڵێت کە هەنگاوەکانی ئەمدواییانەی یەکێتی شیانی هەیە پارتیان ناچارکردبێت بە نەرمی نواندن.
سالار مه‌حمود به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت، "گه‌ر یه‌کێتی و پارتی ڕێکنه‌که‌ون و ئه‌مساڵ له هه‌رێم هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت، پاسێک ده‌درێت به‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ی هه‌رێم بچوک بکه‌نه‌وه. ڕه‌نگه ده‌ست ببرێت بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق."
هه‌روه‌ها وتیشی"ناکۆکی نێوان یه‌کێتی و پارتی وایکردووه، دوو سیاسه‌تی جیاواز له یه‌کتری له به‌غدا په‌یڕه‌و بکه‌ن و یه‌کێتی حکومه‌ت بایکۆت بکات. ئه‌مانه وایانکرد پارتیش نه‌رمی بنوێنێت."
ئەمە لە کاتێکدایە لە 27ی مانگی دووی 2023 دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشمانی کوردستان و بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پاش کۆبونەوەیەک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن ڕێککەوتن. بابەتەکانی کە ئەم دوو حزبە سەرەکییە لەسەری ڕێککەوتون بریتیین لە بازنەکانی هەڵبژاردن، کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و تۆماری دەنگدەران. بە پێی ڕێککەوتنەکەیان لە هەرێمی کوردستاندا هەڵبژاردن بە چوار بازنە ئەنجام بدرێت.