لەگەڵ ڕووداوەکاندا: نەورۆز و بەربەستی ئیسلامیستیەکان
ئیسلامیستیەکان لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەڵوێستێکی توندتریان نواندووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا بەرامبەر جەژنی نەورۆز و ئەو جەژنە نەتەوەییەی کورد ڕەت دەکەنەوە. وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن ئەوە هەوڵێکی تری ئیسلامیستیەکانە بۆ بە کلتورکردنی ئاین لە کۆمەڵگەدا، نەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی بێت وەک ئاینێک