لەگەڵ ڕووداوەکاندا: پێشێلکردنی مافەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن ئاماژە دەکەن بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو ڕاپۆرتانە پشت بە چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی و دەزگای میدیایی دەبەستن