سەرۆکی یەکێتی نیشمانی کوردستن لە پەیامێکیدا داوا دەکات کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت و کۆی داهاتی نەوتی سەرانسەری عێراقیش بچێتە یەک خەزێنەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا دەشڵێت " پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه و داهاتی عێراق دیاری بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم گه‌ره‌نتی بكرێت.
سیسته‌می به‌نزین، نه‌وت و گازوایلی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێته‌وه به عێراق و به‌هه‌مان نرخ بدرێته‌وه به هاوڵاتیان. نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له كۆمپانیای سۆمۆ و كۆی سیسته‌می نه‌وت و غازی عێراق هه‌بێت و به‌شێكبن له به‌ڕێوه‌بردن و بڕیاردان."
ئەم ڕاگەیاندنەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشمانی کوردستان لە دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی حكومه‌تی عێراقە له‌سه‌ر توركیا له‌لایه‌ن ژووری ناوبژیوانی پاریسه‌وه، توركیا ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگرتووه، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵه هه‌رێم بێ ڕه‌زامه‌ندی عێراق نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت.
عێراق له ساڵی 2015 له دادگای ناوبژیوانی پاریس سكاڵای له‌سه‌ر توركیا تۆماركرد، به‌هۆی رێگه‌دان به فرۆشتن و ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، عێراق داوای 26 ملیار دۆلاریشی وه‌كو قه‌ره‌بوو له توركیا كردبوو.
دادگای پاریس له مانگی 1 ی ئه‌مساڵ بڕیاری له‌سه‌ر سكاڵاكه دا، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نرابوو. لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه ئاشكرا كرا كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق كۆتایی هات، توركیاش پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاره‌كه و رێگرتن له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دووپاتكرده‌وه.