Accessibility links

مەزڵوم عەبدی سوپاسی خەڵک لە سلێمانی دەکات


مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک سوپاسی هەڵوێستەکانی خەڵک لە سلێمانی دەکات و بە پارێزگاری یەکێتی نیشتمانی گەلی کورد ناودێریان دەکات.

عەبدی لە تویتێکدا ڕۆژی یەکشەممە گوتی "دەسخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین لە شاری سلێمانی، کە هەڵوێست و کاردانەوەیەکی راستەقینەیان بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژە داعش. ئێمە هەروا خەڵکی سلێمانیمان ناسیووە، کە پارێزەری یەکێتی نیشتیمانی گەلی کوردن و بەرگریکاریکارن لە شۆڕشی رۆژئاڤا."

ڕاگەیاندنەکەی مەزڵوم عەبدی لە کاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین و سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

ڕۆژی هەینی تورکیا فڕۆکەخانەی سلێمانی کردە ئامانج و بە پێی زانیارییەکان ئامانجی هێرشەکە مەزڵوم عەبدی و بەرپرسێکی تری هەسەدە بووە.

XS
SM
MD
LG