کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (ی.س.ک) ڕایگەیاند لە 27 ی مانگی چوارەوە دەنگدانی هاووڵاتیانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات.
کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگدەران لە 177 نوێنەرایەتی 74 وڵاتی جیهاندا دەتوانن دەنگەکانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بدەن کە لە 14 ی مانگی 5 بەڕێوەدەچێت.
دەنگدان لە دەرەوەی وڵات هەتا 9 ی مانگی پێنج بەردەوامە.
هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەمەریکا دەتوانن لە بنکەی 9 نوێنەرایەتی تورکیادا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ئەو بنکانەش لە کونسوڵخانەکانی بۆستن، هیوستن، لۆس ئانجڵس، مەیامی، نیویۆرک، نیویۆرک-لۆنگ ئایلەند، نیویۆرک- باشووری جێرسی، شیکاگۆ و باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن دەبێت.
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئەمەریکا لە 29 ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.
سەرچاوە: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا