Accessibility links

دەوترێت ئەو سەرۆک هۆزە عەرەبەی بوو بە هۆی گرژی لە کەرکوک پێشتر لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە پارە و خانووی پێدراوە


وەسفی عاسی
وەسفی عاسی

وەسفی عاسی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆک عەشیرەتی عوبێد، بە داخستنی ڕيگەی نێوان کەرکوک - هەولێرلە ڕۆژی 27ی مانگی ڕابردوو تۆمەتبار دەکرێت، کە بووە هۆی توڕەکردنی دانیشتوانە کوردەکەی کەرکوک و دروستبوونی ئاڵۆزی.

کاتێک لایەنگرانی حەشدی شەعبی و لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان دژی پێدانەوەی بارەگای ئەنجومەنی پێشووی سەرکردایەتی پارتی لەگەڕەکی شۆراوی کەرکوک ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕێگەکەیان داخست، وەسفی عاسی چووە نێو خۆپیشاندەران و بە ئاشکرا پشتگیری کردن.

داخستنی ڕێگەی نێوان کەرکوک-هەولێر توڕەبوونی دانیشتوانە کوردەکەی کەرکوکی لێکەوتەوە. ڕۆژی شەمەی ڕابردوو خۆپیشاندانیان ئەنجامداو هێندەی تر دۆخی شارەکە ئاڵۆزبوو، کاتێک چوار خۆپیشاندەری کورد کوژران و 15ی تریش برینداربوون.

عوسمان ئاغای زەنگەنە، ئەندامی ئەنجومەنی کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی کەرکوک، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "وەسفی عاسی هەم سەرۆک عەشیرەتی عوبێدە و هەم پەرلەمانتاریشە، لەکاتێکدا نابێت کەسایەتی کۆمەڵایەتی ببێتە سیاسی. ئەو ڕێگەی کەرکوکی داخست و ئەم دۆخەی کەرکوکی تێکدا لەسەرەتاوە. بۆیە ئیدانەی ئەم کارەی دەکەین و جارێکی تر قەبوڵی ناکەین."

عوسمان ئاغا وتیشی، "بۆ مێژوو دەیڵێم، کاتێک داعش لە حەویجە چوونە سەر وەسفی عاسی و ئەنوەر عاسی برای، پارتی و یەکێتی بەجیا هەریەکەیانی برد بۆ هەولێر و سلێمانی، لەوێ یەکی خانوویەک و 40 دەفتەر دۆلاریان پێدان، کەچی ئێستا دژی کوردن."

لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 کاتێک داعش شارۆچکەی حەویجەی رۆژاوای کەرکوکی کۆنترۆڵکرد، ئەنوەر عاسی و وەسفی عاسی لەو شارۆچکەیە مانەوە، بەڵام پاش چەند مانگێک حەویجەیان بەجێهێشت.

حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئاماژەی بەوەکرد کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان ئەو زانیارییانەیان لای ئەوانیش باسکردووە و وتی، "مەسەلەکە هی سەردەمی دکتۆر نەجمەدین کەریمە و بێ ئاگاین. بەڵام ئێستا وەسفی عاسی ڕۆڵی خراپ دەگێڕێت."

ئەنوەر عاسی، سەرۆکی عەشیرەتی عوبێد بوو لە کەرکوک، چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد و وەسفی عاسی برای جێگەی گرتەوە.

وەسفی عاسی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. لە ئێستاشدا سەرۆکی بەرەی عەرەبی یەکگرتووە و بڕیارە بە لیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بکات لە ڕۆژی 18/12 ی ئەمساڵ.

سەفا عوبەیدی، جێگری سەرۆکی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو بە سەرۆکایەتی وەسفی عاسی، ڕەتیکردەوە ئەوان بارگرژییان لە کەرکوک دروست کردبێت.

ئەو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "خەڵکی ئێمە بە مەدەنی و بێ چەک دژی پێدانەوەی بارەگاکانی پارتی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەڵام پارتی گرژی دروستکرد."

بەپێی وتەی کامەران کەرکوکی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، وەسفی عاسی نزیکایەتی لەگەڵ هەندێک لایەنی شیعەدا هەیە و 2 هەزار کەسی بۆ دامەزرێنراوە، بۆیە سەنگەری لە کورد گرتووە.

لەبارەی تۆمەتبار کردنی یەکێتی و پارتی بە هاوکاریکردنی دارایی ئەنوەر عاسی و وەسفی عاسی، مەسعود مەلا پەروێز، دەڵێت، "وەسفی عاسی و ئەنوەر عاسی لەلایەن داعشەوە سوکایەتی زۆریان پێکرا. دواتر ئەنوەر عاسی ڕۆیشت بۆ سلێمانی، بەڵام ئەوە ڕاست نییە وەسفی عاسی برابێتە هەولێر و پارەو خانووی پێدرابێت."

ئەنوەر عاسی، سەرۆکی عەشیرەتی عوبێد بوو لە کەرکوک، چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد و وەسفی عاسی برای جێگەی گرتەوە.

وەسفی عاسی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕکابەرێکی بەهێزی ڕاکان جبوری پارێزگای ئێستای کەرکوک بوولە بازنەی سێی هەڵبژاردن کە شارۆچکەی حەویجە و دەوروبەری دەگرتەوە.

وەسفی عاسی لە ئێستاشدا سەرۆکی بەرەی عەرەبی یەکگرتووە و بڕیارە بە لیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بکات لە ڕۆژی 18/12 ی ئەمساڵ.

هەوڵەکانی دەنگی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە وەسفی عاسی بێ ئەنجام بوون. بەڵام سەفا عوبەیدی، جێگری سەرۆکی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو، ڕەتیکردەوە ئەوان بارگرژییان لە کەرکوک دروست کردبێت.

ئەو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "خەڵکی ئێمە بە مەدەنی و بێ چەک دژی پێدانەوەی بارەگاکانی پارتی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەڵام پارتی گرژی دروستکرد."

XS
SM
MD
LG