Accessibility links

هێزەکانی ئیسرائیل مەشقی سەربازی لە نزیک سنورەکانی غەززە ئەنجام دەدەن


مەشقی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنورەکانی غەززە
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:40 0:00

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل IDF خۆیان بۆ مەشقەکانی سەربازی لە باشووری ئیسرائیل ئامادە دەکەن، کە نزیکە لە سنوورەکانی کەرتی غەززەوە.

لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە باشووری ئیسرائیل لیوای 84ی "گیڤاتی" کە لیوایەکی پیادەی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلە و لە ساڵی 1947 دروست بووە، خۆیان بۆ ئەنجامدانی مەشقی سەربازی ئامادە دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، لیواکە کە ئامادە کراوە بۆ شەڕ و لە ساڵی 2014ش بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی کردووە.

ئیسرائیل بە درێژایی سنووری غەززە هێزێکی زۆری کۆکردووەتەوە و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشێکی "هاوئاهەنگ" لە کەرتی غەززە ئامادە دەکات کە هێزەکانی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی تێیدا بەشدار دەبن.

سەرچاوە: سکای نیوز/ ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG