تەقینەوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی کەرتی غەززە ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە و ڕێبەرانی جیهان کاردانەوەیان هەبووە بەرامبەر بەو هێرشە کە زۆربەی قوربانییەکانی ئەو خەڵکە بوون کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە برینداربوبوون و هەروەها ئەو کەسانەش کە بۆ خۆپاراستنیان پەنایان بردبوو بۆ گۆڕپانی نەخۆشخانەکە.
حەماس دەڵێت ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجام داوە، بەڵام لەشکری ئیسرائیل نکوڵی لێدەکات و دەڵێت موشەکێک بە هەڵە لەلایەن میلیشیای جیهادی ئیسلامی فەلەستینیەوە ئاڕاستە کراوە و بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە.