Accessibility links

ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان داوای ئاگربەستی مرۆیی دەکەن 


ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە خێرخوازە نێودەوڵەتییەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای ئاگربەستی مرۆیی دەستبەجێیان لە غەززە کرد.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، تا ئەو بارمتانەی حەماس نەگەڕێنرێنەوە، ئاگربەست ناکرێت.

ئیسرائیل دەڵێت لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر حەماس زیاتر لە دوو هەزار و 500 ئامانجی تیرۆریستی پێکاوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە 7 ی مانگی 10 وە تا ئێستا 102 هێرشی بۆ سەر دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی لە کەرتی غەززە تۆمار و بە بەڵگە کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "نزیکەی مانگێکە جیهان بە سەرسوڕمان و ترسەوە سەیری پەرەسەندنی دۆخی ئیسرائیل و فەلەستین دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان و تاوسەندنی شەڕەکە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون". "ئەمە شتێکی ترسناکە."

گروپەکان ئاماژەیان بەوە کردووە لانیکەم 1400 کەس لە ئیسرائیل کوژراون و زیاتر لە 200 کەسیش بە بارمتە گیراون.

ئاژانسەکان دەڵێن "کوشتنی زیاتری خەڵکی مەدەنی لە غەززە بووەتە مایەی توڕەیی، هەروەها دابڕانی دوو ملیۆن و 200 هەزار فەلەستینی لە خۆراک، ئاو، دەرمان، کارەبا و سووتەمەنی".

ئاژانسەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، "بەسە ئیتر بەسە". " دەبێت ئەم جەنگە هەر ئێستا بوەستێت."

بەشێک لە دەزگاکانی ئەو گروپەی کە بەیاننامەکەیان بڵاوکردەوە بریتی بوون لە WHO، یونیسێف، بەرنامەی خۆراکی جیهانی، CARE International، Save the Children و Mercy Corps.

XS
SM
MD
LG