Accessibility links

کەمال کەرکوکی: نیگەرانین لەو دۆخەی لە هەڵبژاردنی تایبەتدا بەسەرماندا هات


بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئەوان نیگەرانن لەو دۆخەی لە هەڵبژاردنی تایبەت بەسەریاندا هاتووە، چونکە بەشیکی زۆر لە ئامرەکانیان نەیانتوانیوە لەو ڕۆژە دەنگ بدەن و ئێستاش لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە خەریکی لێکۆڵینەوەن و چاوەڕێی ئەنجام دەکەن.

کەمال کەرکوکی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "لێتان ناشارینەوە کە هەموان نیگەرانین بەو دۆخەی بەسەر هەموو دڵسۆزانی کورد هاتووە، لەوەی کە 16ی مانگ ئامرەکان نەیانتوانیووە بە دروستی دەنگ بدەن. ئێمە هەوڵمانداوە هێمنیان بکەینەوە."

کەمال کەرکوکی ئاماژەیدا بە هەبوونی "کەمتەرخەمیەک" و ڕایگەیاند، "ئێستا برا پەیوەندیدارەکانمان لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان چی لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چی لە کەرکوک لە هەوڵی بەدواداچوونن، بزانن هۆکارەکان چین. جاوەڕێین ئەنجام چی دەبێت و دەگات بە کوێ."

ڕۆژی 16ی مانگی 12 هەڵبژاردنی تایبەت بە هێزە ئەمنیەکان و ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو. لە دەنگدانی تایبەت 1 ملیۆن و 2393 کارمەندی هێزە ئەمنیەکان و 48 هەزار و 260 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەبوو.

بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق گەیشتووتە 38%.

ئەمڕۆش 18-12-2023 هەڵبژاردنی گشتی پارێزگاکان دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.

لەو بارەیەوە کەمال کەرکوکی وتی، "دڵنیام خەڵکی کەرکوک بە پاکی و بە دڵسۆزی دەنگ دەدەن بەو لایەنەی کە دەزانن داکۆکی لە مافەکانیان دەکات."

وتیشی، "ئەگەر بەرهەمی ئەم هەڵبژردنە بە پاکی و بە دڵسۆزی و دروستی بە بێ دەستکاریکردن جیابکرێتەوە، زۆرینەی کورسیەکان کورد و دڵسۆزانی پێکهاتەکان کە باوەڕیان بە پێکەوە ژیان هەیە کە دەنگ بۆ لیستەکانی کورد دەدەین، زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنین و ئەو پارێزگارە دەستنیشان دەکەین کە لە بەرژەوەندی خەڵک و خاکی کەرکوکدایە."

لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین، پارتی و یەکێتی بەجیا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان کردووە. ئەمە جگە لە بوونی چەندین لیستی تری کوردی لەو ناوچانە.

حزب و لایەنە کوردییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە جیا بەشداریکردنیان، لەهەمانکاتدا ململانێییەکی توند لەنێوانیاندا دروستبووە و هێرشی توندیان کردوەتە سەر یەکتری لەکاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا.

کەمال کەرکوکی لەوبارەیەوە وتی، "بەربژێرەکان نەکەوتوونەتە گیانی یەکتر لە کەرکوک. هەرلایەنە و ئیش بۆخۆی دەکات، هەموان دەیانەوێت خۆیان باشتر بن. لە ئەنجامیشدا بەیەکەوەین لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:58 0:00

XS
SM
MD
LG