Accessibility links

دادگای تورکیا بە کۆی گشتی سزای 42 ساڵ زیندانیکردن دەسەپێنێت بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا


لە دۆسیەی کۆبانێدا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕۆژی پێنجشەممە لەدادگای تاوانە قورسەکانی ئانکەرە زۆرترین سزای بەسەردا سەپێندرا.

دەمیرتاش بە تۆمەتی "یارمەتیدان لە تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەی دەوڵەت" بە 20 ساڵ زیندان و 4 ساڵ و 6 مانگ بە تۆمەتی "هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان" سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. جگە لەوەش لەسەر وتارەکەی لە نەورۆزی 2016دا 2 ساڵ و 6 مانگ سزای بەسەردا سەپێندرا، هەروەها بەهۆی وتارەکەی 29ی دووی 2016 لە ئامەد سزای 1ساڵ و 6مانگ بەسەردا سەپێندرا.

دادگا لە دانیشتنی دوای پشووەکە چەند سزایەکی نوێی لە دژی دەمیرتاش ڕاگەیاند لەسەر ژمارەیەک لە وتارەکانی و تاوانباری کرد بە " پروپاگەندە کردن بەۆ ڕێکخستنێکی تیرۆرستی" سزاکان بریتین لە 1 ساڵ و 6 مانگ، 2 ساڵ و 30 مانگ، 3 ساڵ، 1 ساڵ و 6 مانگ، 1 ساڵ، 1 ساڵ 6 مانگ، 2 ساڵ. بەم حوکمە نوێیانە، ئەو سیاسەتمەدارە کوردە بە کۆی گشتی 42 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بڕیاردرا بۆ هەمیشەیی لە زینداندا بمێنێتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە مانگی یازدەی ساڵی 2016 وە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە لە زینداندایە بەڵام تا ئێستاش یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە کاریگەرەکانی تورکیا.

ئەوانەی سزادراون لەنێو 108 تۆمەتباردا بوون، لەنێویاندا کەسایەتییە باڵاکانی هەدەپە، کە بە 29 تاوانی کە بریتین لە کوشتن و زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی دەوڵەتی تورکیا تۆمەتبارکراون. هەدەپە ئەو تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە.

دادگایی کردنەکان لەسەر دۆسێی کۆبانێ تا مانگی چواری 2021 دەستیپێنەکرد و لەلایەن تۆمەتباران و پارێزەرانی بەرگرییەوە وەک دۆسیەیەکی سیاسی ڕەتکرایەوە.

XS
SM
MD
LG