Accessibility links

ئەمەریکا چاوەڕوانی گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئێراندا ناکات لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە


ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند چاوەڕوانی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ئێراندا ناکات ئەمەش دوای ئەوەی دەنگدەران مەسعود پزشکیانی ڕیفۆرمخوازیان هەڵبژارد، هەروەها ئەمەریکا ئاستی دەرفەتەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەگەڵ ئێراندا کەمکردەوە.

"ماتثیۆ میلەر" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند: ئێـە هیچ چاوەڕوانییەکمان نییە کە ئەم هەڵبژاردنە ببێتە مایەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ئاڕاستەی ئێران یان سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە.

ماثیو میلەر گوتی بڕیاردەر لە ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانە، کە لە شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی 1979 وە نەیارێکی ئەمەریکایە.

ماثیۆ میلەر گوتیشی: ئاشکرایە کە ئەگەر سەرۆکی نوێی ئێران دەسەڵاتی ئەوەی هەبوایە کە هەنگاو بۆ سنوردارکردنی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران بنێت و هەروەها دابینکردنی بودجە ی بۆ تیرۆر بوەستانایە بەمەبەستی ڕاگرتنی ناسەقامگیری لە هەرێمەکەدا، ئەوا ئەوانە ئەو هەنگاوانەن کە ئێمە پێشوازی لێدەکەین.

میلەر دەشڵێت" پێویست ناکات بڵێین چونکە ئێمە هیچ چاوەڕوانییەکمان لە ئەگەری ڕوودانی ئەوە نییە ".

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لە میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرا کە ئایا ئەمەریکا بەلایکەم ئامادەیە کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێراندا بکاتەوە دوای هەڵبژاردنی پپزیشکیان؟ میلەر وتی" ئێمە هەمیشە گوتومانە کە دیپلۆماسی کاریگەرترین ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی چارەسەرێکی کاریگەر و بەردەوام سەبارەت بە بەرنامەن ناوکییەکەی ئێران."

بەڵام لە کۆشکی سپی،" جۆن کیربی " وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پرسیاری ئەوەی لێکرد کە ئایا ئەمەریکا ئامادەیە وتوێژەکانی ناوکی لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە، بە جەخکردەنەوە وتی " نەخێر".

هاوکات جۆن کیربی بە ئاماژەدان بە سەرۆکی ئێران گوتی" با بزانین ئەم کابرایە دەیەوێت چی بکات، وە گوتیشی بەڵام چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەفتاری ئێراندا ناکەین."

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە سەرۆک جۆو بایدن لە ساڵی 2021 دا پۆستی سەرۆکی ئەمەریکای گرتەدەست، بە هیوای گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران بوو ئەوەی لە سەردەمی براک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا دانوستانی لەسەر کرا و لەلایەن جێگرەوەکەیەوە دانۆڵد ترامپ کۆتایی پێهێنرا و سزای بەرفراوانی بەسەر ئێراندا سەپاند.

بەڵام وتووێژەکان لە ڕێگەی یەکێتیی ئەوروپاوە ئەنجامدران، وتووێژەکان ڕاوەستان بەشێکی بەهۆی ناکۆکییەک سەبارەت بەوەی هەتا چ ئاستێک ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت .

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران خراپتربوون لەو کاتەوەی حەماس لە 7 ی مانگی دەی ساڵ رابردووەوە هێرشیکردە سەر ئیسرائیلی هاوپەیمانی ئەمەریکا لەکاتێکدا حەماس کۆمەک و پشتیوانی لە ئێران وەردەگرێت.

سەرچاوە : ئەسۆشیەتید پرێس

XS
SM
MD
LG