Accessibility links

وتارەکەی ناتانیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمەریکا لە نێو سیاسەت و ناڕەزایەتییەکاندا


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە بۆ چوارەم جار لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، ڕووبەڕووی ناکۆکی قووڵ دەبێتەوە لە نێوان یاسادانەرانی ئەمەریکا و ڕای گشتیی و ناڕەزایەتی بەرفراوان لە ئەمەریکا.

سەرۆک وەزیرانی ماوە درێژی ئیسرائیل کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتن لە دانیشتنی هاوبەشی ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نوێنەران وتارێک پێشکەش دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت وتارەکەی نەتانیاهۆ تیشک بخاتە سەر هەماهەنگی کاردانەوەی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ بارودۆخی ناجێگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە مەترسی بڵاوبوونەوەی شەڕی غەززە بۆ ململانێیەکی ناوچەیی فراوانتر لە زیادبووندایە.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت وتارەکەی بەکار بهێنێت بۆ داواکردنی ڕێوشوێنی توندتر لە دژی ئێران کە پشتیوانی لە چەکدارانی حەماس و چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی دەکات، وە بەهۆی پێشکەوتنە ناوەکییەکانی ئەم دواییەی کە ئیدانەکردنی زیاتری ئەمەریکای لێکەوتووەتەوە.

ئەمجارە ناتانیاهۆ هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمارییەکان بەهێز بکات، بەڵام هەروەها هەوڵ دەدات گرژییەکان لەگەڵ بایدن کەمبکاتەوە، کە بۆ شەش مانگی داهاتوو لە ماوەی سەرۆکایەتیدا پشتی پێ دەبەستێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG