No media source currently available
ماددە هۆشبەرەکان لە ئەمڕۆدا بووەتە زەنگێکی مەترسیدار بۆ کۆمەڵگەی کوردی. ئەم ماددە زیانبەخشانە هەتا سەردەمانێک بوو نامۆ بوو بە کۆمەڵگەی کوردی لە هەرێمی کوردستان و تەنیا لە فیلم و دراما بیانییەکاندا دەیانبینی، بەڵام وا ئێستا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەشەنەدەکات و تووشبووانی زیاتردەبن