Accessibility links

سەرۆکایەتی کۆمار: بێزار و نیگەرانین لە دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان


بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتی کۆمار بێزارە لە دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان، بۆیە بە توندی ئیدانەی پێشێلکاریەکان بەرامبەر سیادەی عێراق دەکات و داوای هەڵویستی گشتی لە پەرلەمان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکات بەرامبەر بەم پێشیلکاریانە. هەروەها دەشڵێت، ئەم کارەی تورکیا کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندیە بارزگانیەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت لە داهاتوودا.

هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" سەرۆکایەتی کۆمار بەتەواوەتی نیگەران و بێزارە لە دەستدرێژیەکانی تورکیا، وەک سەرۆکایەتی کۆمار ئیدانەیەکی توندی ئەم دەستدرێژیە بەردەوامەی تورکیا دەکەین بۆسەر سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان، وە ئەمە پێشێلکردنی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان و پێشێلکردنی هەموو پرەنسیپێکی دۆستایەتیە لەنێوان دوو وڵاتی دراوسێ، چونکە جگە لە سنورێکی هاوبەش پەیوەندی و جوڵانەوەیەکی بازرگانی بەهێز لەنێوان عێراق و تورکیا هەیە، وەبازاڕی عێراقی و هەريم بۆتە شوێنی کاڵاو شوومەکی تورکی کە دەبوو ڕەنگبداتەوە لە پەیوەندیە سیاسیەکانی نێوان هەردوو وڵات."

وتیشی،" بەشێک لە هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیلە کە هیچ پەیوەندیەکیان بە پرسی سیاسی و سەربازی و ململانێکانەوە نییە، وە بە تایبەتی کە لە نێوان عێراق و تورکیا کاغەزی لێکتێگەشتنی ئەمنی واژۆ کراوە، بەهۆی ڕێگەی گەشەپێدانشەوە ئومێد هەیە لە داهاتوودا جوڵانەوە بازرگانیەکان بچێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتریش، بەڵام ئەم هێرشانە زیان بەم بابەتانە دەگەیەنێت، ئەم دۆخە شایەنی ئەوەیە کە هەموو هەوڵەکان بەیەکەوە کۆبکەینەوە و هەڵوێستێکی بەهێزی یەکگرتوو وەربگیرێت."

مەراسیمی ناشتنی 3 قوربانییەکەی ڕێگەی خەلەکان کە بە هۆی هێرشی درۆنەوە گیانیان لەدەستدا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:05 0:00

هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیاد بوونە، جگە لە هێرشەکان بۆسەر ناوچە جیاوازەکان، لە ماوەی 11 ڕۆژی ڕابردوودا سێ هێرشی کردۆتە سەر سنوری شاری سلێمانی کە لە هەر سێ هێرشەکەدا 8 هاوڵاتی سڤیل و خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەن چاودێران و خەڵکی هەرێمەوە بە قۆناغێکی نوێی مەترسیداری شەر، لەسەر دۆخی ئاسایشی و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم لێکدەدرێتەوە.

ڕۆژی 22 ی مانگی چواری 2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، ڕێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.

لە ساڵی 2019 ەوە چوار کۆبونەوەی ئەمنی لە ئاستی باڵا لە نێوان عێراق و تورکیا ئەنجامدراوە، یەکەم کۆبوونەوەی وەفدی باڵای ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا لە ساڵی 2019 لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، دووەم کۆبوونەوەش لە ساڵی 2023 و کۆبوونەوەی سێهەمی نێوانیان لە مانگی 3 ی ئەمساڵ و کۆبوونەوەی چوارەمیش دەگەڕێتەوە بۆ 15 ی مانگی هەشتی 2024، کە شاندێکی باڵای عێراق، بە سەرۆکایەتی فواد حسێن، وەزیری دەرەوە سەردانی تورکیای کرد. هەریەک لە وەزیری بەرگری، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری، سوپاسالاری عێراق و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامی وەفدەکە بوون. لە دوای ڕێککەوتنەکانیشەوە هێرشەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێم زیادی کردووە.

لەو بارەیەوە هاوڕێ تۆفیق وتی،" ئەوەی هەیە کاغەزی لێکتێگەشتنە نەک ڕێککەوتن، حکومەتی عێراق کە وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک هاوتای ئەمنی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵ لەگەڵ تورکیا واژۆیان کردووە، لە ڕاستیدا دەبێت خۆیان وەڵامی بدەنەوە و عێراق وڵاتێکی دەستوریە کاروبارەکان لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بە یاسا دانان و جێبەجێکردن و دەسەڵاتی سەرۆک کۆمارە کە ڕەمزی دەوڵەتە دابەشکراوە، هیوادارین حکومەتی فیدڕاڵ خۆی وەڵام بداتەوە."

وتیشی،" ئەرکی پەرلەمانە بە هەموو پێکهاتەکانەوە هەڵوێستی هاوبەشی نیشتیمانی هەبێت، سیستەمی عێراق سیستەمێکی پەرلەمانیە، بۆیە بڕیار دەبینێتەوە لە هەڵوێستی گشتگیر لەلای ئەوانیشەوە، وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشێک لە ئەرکەکانی لەسەرە."

لە کۆتاییدا دەشڵێت،" سەرۆکایەتی کۆمار پێی وایە، چارەسەرکردنی کێشەکان لە ناوخۆی تورکیابە ڕێگەی ئاشتیانە دەبێت، چونکە خوێن ڕشتن ئەنجامی نییە، جگە لە زیان گەیاندن بە هەموو لایەک."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:41 0:00

XS
SM
MD
LG