دوو بەرپرسی ناوچەیی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە ژێر ئاسایشییەکی تونددا گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناوخۆی وڵات.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکرد، ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ حزبوڵای لوبنان و گروپەکانی دیکەی ناوچەکە بۆ دیاریکردنی هەنگاوی داهاتوو، دوای ئەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی لە هێرشێکدا بۆ سەر باشووری بەیروت، سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی کوشتووە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز