Accessibility links

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئانکەرە شەرمەزار دەکات


سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی هێرشەکەی ئەمڕۆ ئانکەرە شەرمەزار دەکات و هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕێت.

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ لە ئانکەرە ئیدانە دەکەم. بیر و نزاکانم لەگەڵ خێزانی قوربانییەکانە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم."

هەروەها گوتیشی "ئێمە بە هاوسۆزییەکی تەواوەوە لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا دژی تیرۆر دەوەستین."

XS
SM
MD
LG