No media source currently available
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێگای فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق، لە دادگایەکی بەغداد سکاڵای لەسەر هەژماری من تۆمارکرد، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات، جەخت لەسەر کارکردن بە هەژماری من دەکاتەوە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.