مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەڵێت، ئاگربەست لە مەنبج ڕاگەیەندراوە.
عەبدی لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت، ئەمەریکا نێوەندگیری کردووە بۆ ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و چەکدارانی سەر بە تورکیا کردووە.
شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە عەبدی لە هەژماری ئێکس ڕایگەیاند "بە نێوەندگیری ئەمەریکا ڕێککەوتنی ئاگربەستمان لە مەنبەج کرد. بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل ئاگربەستمان ڕاگەیاند".
ئاشکراشی کرد، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج کە سەر بە هەسەدەیە، بەم نزیکانە لە مەنبەج دەکشێنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی عەبدی، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی مەنبەج، 218 چەکدار کوژراون.
زۆرینەی مەنبەج عەرەبن و کورد و تورکمان و چەرکەسیش لەوێ دەژین.
هەسەدە لە ساڵی 2016دا مەنبەجی لە دەست داعش ڕزگارکرد. مەنبەج دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە سەرووی شاری حەلەبەوە.
سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس، ئێکس