Accessibility links

بایدن دەڵێت دەبێت ' هەمووان سەرکۆنەی ' هێرشەکەی سەر ترامپ بکەن و دواتر قسە لەگەڵ ترامپدا دەکات


ڕۆژی شەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی " هەمووان دەبێت سەرکۆنەی " هەوڵە گومانلێکراوەکە بۆ کوشتنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بکەن.

دوو کاتژمێر دوای تەقەکردنەکە، بایدن وتی خۆشحاڵ بووە بەوەی کە ترامپ " باشە ". وتی نەیتوانیوە پەیوەندی بە ترامپەوە بکات، بەڵام کۆشکی سپی وتی بایدن چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە قسەی لەگەڵ ترامپدا کردووە.

بایدن وتی " ناتوانین ڕێگە بدەین ئەمە ڕووبدات. بیرۆکەی ئەوەی کە توندوتیژی لەم جۆرە لە ئەمەریکادا هەیە شتێکە نەبیستراوە."

بایدن وتیشی چاوەڕێی زانیاری زیاتر دەکات پێش ئەوەی بە فەڕمی هێرشەکە بە هەوڵێکی کوشتنی ترامپ ناوببات.

وتی " بۆچوونم هەیە، بەڵام ڕاستییەکان نازانم." بەڵێنیدا کاتێک زانیاری زیاتری بە دەست گەیشت بڵاویبکاتەوە.

دوای نیوەشەو، بایدن گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی و پشووەکەی کۆتایی هەفتەی لە دیلاوێر کۆتایی پێهێنا. کۆشکی سپی وتی بایدن و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامالا هاریس بەیانی ڕۆژی یەکشەممە زانیاریی زیاترییان بە دەست دەگات لەلایەن ئاسایشی ناوخۆ و بەرپرسانی دەزگاکانی ئاسایشەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG