چەند سەرچاوەیەک و میدیای خۆجێی ئەمرۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە " مارگرێت ترودۆ" دایکی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا "جەستن ترودۆ" شەوی رابردوو بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە دوای ئەوەی ئاگرێک لە ئەپارتمانەکەی لە مۆنتریاڵ کەوتەوە.
بەرپرسانی فریاکەوتن بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند کەسێک گەیەندرایە نەخۆشخانە هاوکات تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا وێنەی ژمارەیەک ئوتومبیلی ئاگرکوژێنەرەوەیان لە دەوری ماڵی دایکی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە ناوەندی شارەکە پیشان دا لەو کاتەی پەیژە درێژەکانیان بەرزکردبووەوە و لولەی ئاویش بە سەر جادەکاندا راکێشرابوون.
ئەوی جێی ئاماژەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیران دەست بەجێ وەڵامی داواکان بۆ لێدوان و زانیاریدانی لەسەر ئاگرەکە نەدا.
بەڵام رادیۆی کەنەدا گوتی ؛ مارگرێت ترودۆ دایکی سەرۆک وەزیران کە بێوژنی سەرۆک وەزیرانی کۆچکردوو" پیری ترودۆ " یە بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵ و هەروەها شیانی سوتاوی گەیندراوەتە نەخۆشاخانە و چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە و چاوەڕوانی چاکبوونەوەی دەکرێت. دەگوترێت ئاگرەکە لە نهۆمی پێنج هەمی باڵەخانەکە کەوتۆتەوە و 70 کارمەندانی تیمی ئاگر کوژێنەرەوە بەشداریان لە کوژانەوەی ئاگرەکەدا کرد و سێ خێزانی نێو باڵەخانەکەش گوازرانەوە.
سەرچاوە/ فرانس پـرێس