Accessibility links

بڕیارە پەرلەمانی فەرەنسا دەنگبدات لەسەر ئەپڵیکەیشنی جێپێ هەڵگرتنی کۆڤید -19


پەرلەمانتاران و ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئەمڕۆ گوتیان ؛ حوکمەتی فەرەنسا بڕیای داوە رێگە بە یاسادانەران بدات دەنگدانێک لەسەر پلانی حوکمەت ئەنجامبدەن بۆ دەستکردن بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی جێپێ هەڵگرتنی ڤایرۆسەکە بە بەرکەوتن ، کە بەمەبەستی رێگری کردنە لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم گۆڕانە بەرچاوەی حوکمەتی فەرەنسا دوای روو لەزیادبوونی رەخەنەی ئەندامانی پەرلەمانی فەڕەنسا هات لەوانە لە خودی پارتەکەی سەرۆک ماکرۆنەوە . سەرەتا حوکمەت بەنیاز بوو لە 28 – 29 ئەم مانگەدا تاوتوێیەکی ئەم بابەتە بە بێ دەنگدان بکات.

پەرلەمانتار " ماتیو ئۆغفلین " لە توێتێکدا گوتی ؛ سوپاسی حوکمەتی فەرەنسا دەکەین کە دەرئەنجام وا ڕای خۆی لەو بارەیەوە دەگۆڕێت .

سەرچاو / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG