Accessibility links

ڕێستورانت و کافتریاکانی ئستەنبوڵ دەکرێنەوە


تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە رێستورانت و کافیتریا و بازاڕی گەورەی ئەستەنبوڵی کردەوە ، لەو دەمەی حکومەتی ئەو وڵاتە بەربەستە سەپێندراوەکانی ئاکامی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر خاودەکاتەوە.

هاوکات شوێنەکانی دیکە ی وەک پارکەکان و کەنار ئاوەکان و هەروەها مۆزەخانەکانیش لە سەرانسەری تورکیا ئەمڕۆ کرانەوە ئەمەش لەودەمەی بە ملیۆنان لە فرمانبەرانی بەشی گشتی گەڕانەوە سەر کارەکانیان.

بەڵام باڕەکان و یانەکانی شەوانە هێشتا هەر داخراون.

گەشتە ئاسمانیەکانیش لە نێوان ژمارەیەکی کەمی چەند شارێکی تورکیا دەستیان پێکردەوە لەو دەمەی قەدەغەی گەشتی نێو شار هەڵگیرا. هێڵی ئاسمانی نیشتمانی تورکی یەکەم گەشتی خۆی لە کاتی سەپاندنی قەدەغەی گەشتەوە ئەمڕۆ دەستپێکردەوە و لە ئەستەمبولەوە بەرەو ئەنکەرەی پایتەخت کاتژمێر 7 ی بەیانی بە کاتی گرینج کەوتەڕێ ، بەڵام گەشتە نێودوڵەتیەکان هەتا 10 ی ئەم مانگە راگیراون.

تورکیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 83 ملیۆن کەسە، پتر لە 4 هەزار و پێنج سەد هاوڵاتی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. حوکمەتی تورکیا شانازی دەکات بەوەی کە سەرکەوتوو بووە لە سەروسەوداکردنی لەگەڵ تەشەنەکردنی پەتاکە و رێگریکردنی لەوەی کە تورکیا نەبێتە کانگەی ڤایرۆسەکە هاوشێوەی ئیتالیا و بەریتانیا.

بەرپرسانی تورکیا دەڵێن پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا کۆنترۆڵکراوە بەڵام بەردەوام ئاگاهییان داوەتە هاوڵاتیان رەچاوی رێنوماییەکانی بەریەک نەکەوتنی کۆمەڵایەتی بکەن و لەدەرەوە ماسک بەکار بهێنن.

سەرچاوە / فڕانس پـرێس

XS
SM
MD
LG