Accessibility links

ئەڵمانیا: یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر سوپای پاسدارانی ئێراندا دەسەپێنێت


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک دەڵێت سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسدارانی ئێران دەکەنە ئامانج.

بێربۆک لە بڕۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لەگەڵ ئەم سزایانەدا، بە دیاریکراوی ئەو کەسانە دەکەینە ئامانج کە بەرپرسن لە لە سێدارەدانەکان و توندوتیژییەکان دژی خەڵکی بێتاوان."

وتیشی " ئەمە بە تایبەتی سوپای پاسدارانی ئێران دەگرێتەوە، بەڵام ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە ڕێی ڤیدیۆوە هەوڵی ترساندن یاخود سزادانی خەڵکەکە دەدەن."

ئەم سزایە لە کاتێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە گەنجێکی تری تەمەن 23 ساڵی لە شاری مەشهەد لەسێدارە دا. ئەمە دووهەمین کەسە لەسەر خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکانی ئەو وڵاتە لەسێدارە بدرێت.



سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG