Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل ' دەبێت دەستبەجێ بوەستێت '


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک

ڕۆژی سێشەممە ئەڵمانیا داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ هێرشە موشەکییە باڵیستیکییەکانی بۆ سەر ئیسڕائیل ڕابگرێت، باسی لە ترس و نیگەرانییەکان کرد سەبارەت بە پەرەسەندنی شەڕەکە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک وتی " بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکە دەکەم. ئێران دەبێت دەستبەجێ هێرشەکەی ڕابگرێت چونکە ناوچەکە بەرەو گێژاو دەبات."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG