خالید تەوەکولی شیکاری سیاسی لە کاروباری ئێراندا دەڵیت من پێم وانیە ئێران هەڕەشەبێت بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئێران هەڵەیەکی لەو جۆرە بکات واتا دژایەتی وڵاتانی کەنداو بکات ، ئەو دەمە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا دوچاری روبەروبوونەوە دەبێت . بەڵام ئێران وەک وڵاتێکی بەهێزی هەرێمەکە گەرەکێتی هەژمون و دەسەڵاتی خۆی بەرفراوان بکات. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیزی لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر خالید تەوەکولی شیکاری کاروباری سیاسی ئێران سازی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.