Accessibility links

چی ڕوودەدات لە ئێران کاتێک سەرۆکێک لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا گیان لە دەست دەدات؟


ئیبراهیم ڕەئیسی
ئیبراهیم ڕەئیسی

ڕۆژی دووشەممە دەزگای هەواڵی میهر و بەرپرسێکی ئێران ڕایانگەیاند سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی لە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکدا گیانی لە دەستداوە. ئەمەی خوارەوە کورتەیەکە لەسەر ئەوەی دەستووری ئێران چی دەڵێت کاتێک سەرۆکێک لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا گیان لە دەست دەدات:

بەپێی بەندی 131 ی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەگەر سەرۆکێک لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا گیان لە دەست بدات، ئەوا جێگری یەکەمی سەرۆک، کە محەمەد موخبرە، دەبێتە سەرۆک، ئەوەش لە ڕێی پشتگیریکردنییەوە لەلایەن ڕابەری باڵای ئێرانەوە، ڕابەری باڵای ئێران بڕیاردەری کۆتایە لەسەر سەرجەم پرسەکانی دەوڵەت لە ئێراندا.

ئەنجومەنێک کە پێکهاتووە لە جێگری یەکەمی سەرۆک و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی لە ماوەی 50 ڕۆژدا هەڵبژاردنێک ڕێکدەخەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە.

ڕەئیسی لە ساڵی 2021 دا وەکو سەرۆکی ئێران هەڵبژێردرا، بەپێی خشتە ئاساییەکە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بڕیار بوو لە ساڵی 2025 دا بەڕێوەبچێت. بەپێی یاساکانی دەستوور، ئێستا پێشبینی دەکرێت لە سەرەتا مانگی حەوتدا بەڕێوەبچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG